EnglishTürkçeKurdîكوردى عربى فارسى

  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • تاراوگە
    • جیهان
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • چاوپێكەوتن
  • ئابووری
    • كوردستان
    • جیهان
  • مەڵتیمیدیا
    • كاریكاتێر
    • گەلەری
    • ڤیدیۆ
  • لایف ستایل
    • ژینگە
    • تەندروستی
    • هەمەجۆر
    • تەكنۆلۆژیا
    • گەشتوگوزار
    • ئافرەتان
    • ڕیفراندۆم
    • نه‌ورۆزنامه‌
    • هه‌ڵپه‌ركێی كورده‌واری
  • كولتور و هونەر
    • چالاكی
    • شانۆ و دراما
    • پەرتوك
    • سینەما
    • میوزیك
دوایین هه‌واڵ
Prev Next

سلێمانی.. دەرماڵەی خوێندن و نیشتەجێبوون و هاتوچۆی کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێ

سەگی بەڕەڵا دانیشتووانی تەقتەق هەراسان دەکات

281 مین ژ زه‌ڤیه‌كا زاخۆ دهێنه‌ ده‌رخستن و ژناڤبرن

شاره‌زوور.. فۆرمى وانه‌بێژى به‌سه‌ر ده‌رچووانى به‌شی باخچه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت

چەند ڕێنماییەک بۆ رێگەکرتن لە حاڵەتەکانی سووتان و خنکان بەهۆی سۆپاوە

سەرۆک بارزانی: رێگا ناده‌ین جارێكی دیكه‌ خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت

بڕیار كۆیی 12/08/2019 - 14:43 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستان
سەرۆک بارزانی: رێگا ناده‌ین جارێكی دیكه‌ خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت
جریوە
تاگەکان:
  • so
  • so1


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌ و له‌ گوتارێكدا كه‌ ئاراسته‌ی كردن، رایگه‌یاند، رێگه‌ ناده‌ین جارێكی دیكه‌ خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت.

 

سه‌رۆك بارزانی لە گوتارەکەیدا له‌ باره‌ی باڵه‌كایه‌تییه‌وه‌ گوتی: "ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ده‌ڤه‌رێكی زۆر به‌ بایه‌خه‌ بۆ ئێمه‌. باره‌گای سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول لێره‌ بووه‌. خه‌ڵكێكی زۆر دڵسۆز و زۆر به‌ بیروباوه‌ڕ په‌روه‌رده‌ كراوه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ و زه‌حمه‌تێكی زۆریان كێشاوه‌ و فشارێكی زۆری دوژمنیان له‌سه‌ر بووه‌. شه‌و و رۆژ ته‌یاره‌ له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ سووڕاوه‌ته‌وه‌ و گونده‌كانی بۆردومان كردووه‌ و له‌ بن ئاگری تۆپخانه‌ی دوژمن بوون. خه‌ڵك خۆڕاگر بوو. زۆر پابه‌ند بوون به‌ یاساكانی شۆڕش و شۆڕشیان به‌ موڵكی خۆیان ده‌زانی. خه‌ڵكێكی زۆر زۆر ره‌وشت به‌رز بوون. 10 ساڵ ئێمه‌ لێره‌ بووین، شوێنی كه‌ تۆزێك كه‌ دوكانی لێبوایه‌ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ بوو، گه‌ڵاڵه‌ بوو، یه‌ك دزی لێكرا و خه‌ڵك خۆی نه‌یانهێشت ئه‌و كه‌سه‌ له‌ گه‌ڵاڵه‌ بمێنێته‌وه‌".

 

گوتیشی: "دوژمن زۆر هه‌وڵیدا جاسووس درووست بكات له‌م ناوچه‌یه‌، پێی نه‌كرا. زۆر هه‌وڵیدا شۆڕش لێره‌ تێك بدات، چونكه‌ ده‌یزانی ئه‌گه‌ر لێره‌ تێكبچێت له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ش تێكده‌چێت".

 

سه‌رۆك بارزانی له‌ باره‌ی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌وه‌ گوتی: "له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی رێكوپێك بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ دابنرێت. حكوومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تگوزاری باشتر پێشكه‌ش به‌م ناوچه‌یه‌ بكات".

 

ئه‌وه‌شی گوت: "پێمخۆشه‌ خۆتان له‌گه‌ڵ قائیمقام و ریش سپیانی ناوچه‌كه‌، ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئیشێكی جدییان له‌سه‌ر بكه‌ین. ده‌بێت خزمه‌تی زۆری ئه‌م ناوچه‌یه‌ بكرێت، پێویسته‌ قه‌ره‌بووی زه‌حمه‌تییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ خزمه‌تگوزاری باشتر بكرێته‌وه‌".

 

له‌ كۆتایی گوته‌كانیشدا، سه‌رۆك بارزانی ڕایگەیاند: "جارێكی دیكه‌ خۆشحاڵم كه‌ ده‌رفه‌ت ره‌خسا بێمه‌ خزمه‌ت ئێوه‌ و جه‌ژنتان پیرۆز بێت. ئێمه‌ نیگه‌رانیشین له‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كان درووست بووه‌. هه‌ندێكجار تۆپباران و بۆردومانی ئێران و توركیا، ئه‌گه‌ر لێره‌ به‌هانه‌ نه‌درێت، نه‌ تۆپباران ده‌كرێت و نه‌ بۆردومان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت عیلاجی ئه‌م وه‌زعه‌ بكرێت به‌ شێوه‌یه‌ك ئیتر خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ چیتر باجی ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ نه‌ده‌ن. ئێمه‌ خه‌ریكین، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ نابێت خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت. به‌ڵام پێویسته‌ موراعاتی وه‌زعی هه‌رێم بكرێت. ته‌نیا شوێنه‌ كه‌ ئومێدی خه‌ڵكه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئومێده‌ نه‌ما هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت".


دواترین لەلایەن بڕیار كۆیی

  • سلێمانی.. دەرماڵەی خوێندن و نیشتەجێبوون و هاتوچۆی کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێ
  • شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە
  • حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی ١٠٠ ڕۆژی ڕابردووی بڵاوکردەوە
  • سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسەری شەهیدێکی سەرکردە ئەنجام دەدات
  • مەسرور بارزانی: چاوپۆشی لە گەندەڵیی هیچ کەس و لایەنێک ناکەم

بابەتی هاوشێوە

  • بەرپرسێکی کورد لە بەغدا: خۆپیشانده‌ران داوای گۆڕینی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ده‌که‌ن بەرپرسێکی کورد لە بەغدا: خۆپیشانده‌ران داوای گۆڕینی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ده‌که‌ن
  • بەرپرسێکی یەکێتی: تەنیا لە سلێمانی ٧٣ کاندیدی کۆنگرە کشاونەتەوە بەرپرسێکی یەکێتی: تەنیا لە سلێمانی ٧٣ کاندیدی کۆنگرە کشاونەتەوە
  • سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئاسته‌مه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌رۆك وه‌زیرانێکی تازە دابنرێت سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئاسته‌مه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌رۆك وه‌زیرانێکی تازە دابنرێت
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
  1. بابه‌تی گرنگ
  • بەرپرسێکی کورد لە بەغدا: خۆپیشانده‌ران داوای گۆڕینی سه‌رۆک ک…

  • سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئاسته‌مه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌…

  • شاندێکی رژێمی سووریا سەردانی شارێکی کوردستان دەکات

  • لێبووردنی نێودەوڵەتی: ئەو چەکدارانەی پەلاماری خۆپیشاندەرانی …

  • مەسرور بارزانی: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی…

وتــــار

دۆڵی دوو ڕووبارەکە.. لە بەرهەمهێنان…

 عه‌تا قه‌ره‌داخی  - avatar عه‌تا قه‌ره‌داخی

ئه‌وه‌ى پێى ده‌ڵێن توندوتیژى به‌رۆك…

فازڵ جاف - avatar فازڵ جاف

گۆڕینی دیموگرافی لە عێراقدا

تاریق كارێزی - avatar تاریق كارێزی

چراخان و شه‌وه‌زه‌نگ - 16

ئیسماعیل بەرزنجی - avatar ئیسماعیل بەرزنجی

logo

Copyright ©2019 Basnews.com. All rights reserved
كوردیعربيفارسی

EnglishTürkçeKurdî
  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • تاراوگە
    • جیهان
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • چاوپێكەوتن
  • ئابووری
    • كوردستان
    • جیهان
  • مەڵتیمیدیا
    • كاریكاتێر
    • گەلەری
    • ڤیدیۆ
  • لایف ستایل
    • ژینگە
    • تەندروستی
    • هەمەجۆر
    • تەكنۆلۆژیا
    • گەشتوگوزار
    • ئافرەتان
  • كولتور و هونەر
    • چالاكی
    • شانۆ و دراما
    • پەرتوك
    • سینەما
    • میوزیك