EnglishTürkçeKurdîكوردى عربى فارسى

  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • تاراوگە
    • جیهان
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • چاوپێكەوتن
  • ئابووری
    • كوردستان
    • جیهان
  • مەڵتیمیدیا
    • كاریكاتێر
    • گەلەری
    • ڤیدیۆ
  • لایف ستایل
    • ژینگە
    • تەندروستی
    • هەمەجۆر
    • تەكنۆلۆژیا
    • گەشتوگوزار
    • ئافرەتان
    • ڕیفراندۆم
    • نه‌ورۆزنامه‌
    • هه‌ڵپه‌ركێی كورده‌واری
  • كولتور و هونەر
    • چالاكی
    • شانۆ و دراما
    • پەرتوك
    • سینەما
    • میوزیك
دوایین هه‌واڵ
Prev Next

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

ڕیزبەندی باشترین هێڵە فڕۆكەوانییەكانی جیهان بڵاوكرایەوە

لە پێنجوین كارگه‌یه‌كى خۆماڵی رۆژانه دوو هه‌زار كیلۆ قارچك به‌رهه‌م دێنێت

کابینەی نۆیەم دوای 100 رۆژ

بەرپرسێکی پێشمەرگە: ساڵی داهاتوو مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێی بانکەوە دابەش دەکرێ

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئافرەتە ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش کرد

 

لێدوان عەبدولرەحمان 24/06/2019 - 16:26 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستان
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئافرەتە ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش کرد
جریوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی٦ـی٢٠١٩، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە کچ و ژنانی ڕزگارکراو لە دەست تیرۆریستانی داعش كۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا هەریەک لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی نووسینگەی رفێنڕاوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك و هەدییە موراد پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان ، کورتەیەکیان لەسەر هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی لەدەست تیرۆریستانی داعش و ڕەوشی ئێستای ژیانی ئەو ڕزگارکراوانە و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ژیانێکی ئاسایی، خستەڕوو.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەش کران، لە کۆی ٦٤١٧ کەس کە لەسەرەتای پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر دەڤەری شنگال کەوتبوونە دەست داعش، ٣٤٧٦ کەسیان ڕزگار کراون و تائێستاش ٢٩٤١ کەس بێسەروشوێنن. هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسینگەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوون و ئازادکردنی ئێزدییەکانی دەستی داعش دامەزراند، لەکۆی ٣٥٤٨ کچ و ژنی ئێزدی کە لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندرابوون، تا ئێستا تواندراوە ١١٨٤ کەسیان ڕزگار بکرێن و هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەوانەی تر بەردەوامە و باسی تەواوی ئەو ئاستەنگانەش کرا کە دێتەڕێیان.

هەر لە دیدارەکەدا، هەندێ لە کچ و ژنانی ڕزگارکراوی دەستی داعش باسی ئەو نەهامەتی و ئازارانەیان کرد کە لەماوەی مانەوەیان لەدەست تیرۆریستان تووشیان بووە و وەک کۆیلە کڕین و فرۆشتنیان پێ کراوە و لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە ئازار دراون.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی کچ و ژنانی ڕزگارکراوی دەستی داعش، ڕایگەیاند: "ئەوەی بەسەر خوشک و برایانی ئێزدیدا هات درێژەی ئەو کارەساتانەبوو کە پێشتر بەسەر گەلەکەماندا هاتوون، لە ئەنفال و زیندەبەگۆڕکردنی ١٨٢ هەزار ژن و پیاو و منداڵ و پیر و گەنجی گەلەکەمان و کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان و بێسەروشوێنکردنی ١٢ هەزار گەنجی فەیلی و ٨ هەزار بارزانی و دەیان هەوڵی دیکە بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان، ئەو کارەساتەی بەسەر ئێوەش هات تەواوی برینەکانی پێشووی جەستەی گەلەکەمانی هێنایەوە ژان".

سەرۆک بازانی هەروەها رایگەیاند: "زۆر باش لە ئازار و مەینەتییەکانی ئێوە تێدەگەم و جارێکی دیکەش تەئکید دەکەمەوە ئێوە هێمای شەرەفی گەلەکەمان و ئازیزی ئێمەن. هەروەها تەئکیدی کردەوە: تیرۆریستان بەو ڕەفتارە نامەردانەیان بەرانبەر ئێوە هەم دڕندەیی خۆیان پێشان دا و هەم مەزڵومییەتی ئێوەیان سەلماند، بەڵام خۆشبەختانە بە هەوڵ و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکان زۆر مەردانە تۆڵەی ئێوە کرایەوە و تیرۆریستان تێکشکان و کەوتنە ژێرپێی ئێوە".

سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە، کە لە ڕێگای پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمەوە هەوڵ دەدەین هەرچی پێویستە بۆ ئێوە بکرێت تا ژیانێکی ئاسایی بژین.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: "دۆخی ئێستای شنگال نابێ وا بمێنێتەوە و پێویستە ئیدارەی شنگال لەدەستی خەڵکی شنگالدا بێت و ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".

 


دواترین لەلایەن لێدوان عەبدولرەحمان

  • دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
  • ڤیدیۆ.. ئافرەتی دووگیان چۆن پشتێنی سه‌لامه‌تی لە نێو ئۆتۆمبێل ببه‌ستێت؟
  • سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای كه‌ركووك - سلێمانی وەرگەڕان
  • دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
  • لە پارێزگای هەولێر نەخشە و پلانی وەبەرهێنانی 10 ساڵەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
  1. بابه‌تی گرنگ
  • لە هەولێر سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی خێزانە پێنج کەسییەکەی پی…

  • جێگری سەرۆکی لێژنەیەکی پەرلەمان: تا دادگاییکردنی شاسوار عەبد…

  • سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سدیق…

  • بڕیارى زیادكردنى بڕى سزاى به‌سه‌رچوونى مۆڵه‌تى شۆفێرى ڕاده‌گ…

  • سبەی ئەو فەرمانبەرانە مووچەی مانگی 9ی 2019 وەردەگرن

وتــــار

100 ڕۆژ و 100 هیوا

هەرمن ئەحمەد - avatar هەرمن ئەحمەد

له‌ عێراقدا یان (جه‌نگ )هه‌ڵده‌گیرس…

خەڵات عومەر - avatar خەڵات عومەر

کێشه‌که له دیموکراتییه‌تدا نییه به‌…

پۆڵا سەعید - avatar پۆڵا سەعید

جوگرافیا و مێژوویه‌كی كڵۆڵ

فاروق حه‌جی مسته‌فا - avatar فاروق حه‌جی مسته‌فا

logo

Copyright ©2019 Basnews.com. All rights reserved
كوردیعربيفارسی

EnglishTürkçeKurdî
  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • تاراوگە
    • جیهان
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • چاوپێكەوتن
  • ئابووری
    • كوردستان
    • جیهان
  • مەڵتیمیدیا
    • كاریكاتێر
    • گەلەری
    • ڤیدیۆ
  • لایف ستایل
    • ژینگە
    • تەندروستی
    • هەمەجۆر
    • تەكنۆلۆژیا
    • گەشتوگوزار
    • ئافرەتان
  • كولتور و هونەر
    • چالاكی
    • شانۆ و دراما
    • پەرتوك
    • سینەما
    • میوزیك