بۆ ڕێزگرتن له 31ەمین ساڵرۆژی قوربانیانی ئه‌نفالی گه‌رمیان، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 14|4|2019، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له گه‌رمیان ئه‌نجامده‌دات و تییدا سێ ته‌وه‌ر باس ده‌كریت.
بارزان حامید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتیی كوردستان، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند: "بۆ ڕێزگرتن له 31ەمین ساڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفالی گه‌رمیان، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلیمانی بڕیاریدا ئه‌مساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ببات، كه ئەمڕۆ یەکشەممە له ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت".
گوتیشی: "كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه سێ ته‌وه‌ر له خۆده‌گرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م میوانداریكردنی به‌رپرسانی ئیداری گه‌رمیان ده‌بێ و باس له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كرێت، ته‌وه‌ری دووه‌میش بڕیاردان ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌ندێ پڕۆژه‌ی ته‌واونه‌كراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هه‌ندێ باردۆخی تایبه‌تییه‌وه وه‌ستاون، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانیه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت و هه‌وڵبدرێت ، كه ئه‌و پڕۆژانه بخرێنه‌وه كار".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: "ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ بڕیاردان ده‌بێت له‌سه‌ر پێشنیاری ته‌واوكردنی ڕێگه‌ی دووسایدی نیوان (كه‌لار ـ سلێمانی)، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌ویش ڕاگیراوه و ڕۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی ڕووداوی نه‌خوازراوی هاتووچۆ تێیدا ڕووده‌دات".