ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به چاودێریی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به به‌شداریی تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ئاڕایشگای ڕیڤان له سلێمانی، ئاهه‌نگیكی به‌كۆمه‌ڵی هاوسه‌رگیری بۆ ژماره‌یه‌ك بووك و زاوا ڕیك خست.
د. ئیدریس كه‌ریم، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به‌مه‌ستی گرنگیدان به پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2019.4.10 ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به كۆمه‌ڵمان بۆ (16) بووك و زاوای ده‌ڤه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستانن ڕێک خستووە".
گوتیشی: "جلوبه‌رگی هاوشیوه‌مان بۆ تێكڕای بووك و زاواكان دابین كراوه و چه‌ند دیارییه‌كی دیكه‌شیان پیشكه‌ش كرا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌ك بێت وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می بونیادنانی به‌ردی بناغه‌ی ژیانیان".