ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتەدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و مامۆستایانی زانکۆ، لە هەولێر دکتۆرای فەخرای بەخشرایە، پرۆفیسیۆر کۆچەر بیرکار براوەی خەڵاتی خەڵاتی فیلدسی بیرکارییە.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لەبارەی ژیان و چالاکییەکانی کۆچەر بیرکار پیشان درا کە تێیدا چەندین بڕگەی ژیان و چالاکی و خەڵاتە زانستییەکانی پێشان درا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا دایک و باوک و کەسوکاری کۆچەر بیرکار و کۆمەڵێک هاووڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئامادە بوون، سەرەتای ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی دکتۆرای فەخری بە پرۆفیسیۆر کۆچەر بیرکار، دکتۆر ئەحمەد دزەیی، سەرکۆی زانکۆی سەڵاحەدین بەخێرهاتینی بنەماڵە و کەسوکاری پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار کرد و گوتی: "کۆچەر بیرکار مامۆستا و پرۆفیسیۆری بلیمەتمان و کەسوکارەکەی بەخێر بێن و ئەمڕۆ زۆر بەختەوەرین کە لێرە کۆبووینەتەوە".
"سپاسی دەکەین بانگهێشتنامەی فەرمیی زانکۆی سەڵاحەدینی قەبووڵ کردووە و ئامادە بووە بە وەرگرتنی دکتۆرای فەخری لە زانکۆکەمان و زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێری پایتەخت وەک گەورە زانکۆی پێشکەوتووی کوردستان، هەردەم شانازیی بە هەموو گەنجێکی داهێنەر کردووە جا لە هەر شوێنێکی وکردستان و لە هەر گۆشەیەکی جیهان بێت، ئەمە جگەلەەوەی دەستی هەموو گەنجێکی کوردی گرتووە لە گەیشتبە ئامانجەکانی بەمەبەستی داهێنان لە بواری جیاوازدا".
گوتیشی لەم ڕێوڕەسمە زانستییەدا خەڵاتی دکتۆرای فەخری دەبەخشێنە کۆچەر بیرکاری زانا و پسپۆڕی بواری ماتماتیک کە بووەتە جێگەی شانازیی سەرتاسەری کوردستان، ئێستا کۆچەر بیرکار موڵکی میللەتێک و هی هەموو زانکۆکانی کوردستانە و زانکۆی سەڵاحەدین ئەوە سێیەمین دکتۆرای فەخرییە دەیبەخشێتە کەسانی ناوازە کە ساڵی 2014 دکتۆرای بەشیوەتە ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و بریمەندی تورک و دۆستی گەلی کورد، هاوکات ساڵی 2015 ئەو خەڵاتە بەخشرایە نووسەر و بیرمەندی کورد دکتۆر مستەفا زەڵمی".
دواتر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە وتارێک پێشکەش کرا کە تێیدا وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم ڕێوڕەسمە باسی گرنگیی زانست و زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
پاشان وتاری ئەنجومەنی زانکۆ و وتاری پێشکەشکردنی خەڵاتی فەخری بە کۆچەر بیرکار خوێندرایەوە و ئاماژە بەوە کرا خەڵاتی فیلدسی ماتماتیک کە لە ئاستی جیهاندا وەری گرتووە بەرانبەرە بە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
دواتر لەلایەن دکتۆر ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، خەڵاتی دکتۆرای فەخری بە پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار پێشکەش کرا.
دواتر کۆچەر بیرکار لە گوتەیەکدا باسی ژیان و چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی گێڕایەوە.
فەرەیدوون درەخشانی، ناسراو بە کۆچەر بیرکار (Caucher Birkar) پرۆفیسیۆری بیرکارێکی ھاوچەرخی کورد کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لە گوندی (نێ)ی سەر بە شاری مەریوان لەدایک بووە. بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانیی (فیڵدز) کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل میلیۆن کورد».
کۆچەر بیرکار، لە ساڵی ١٩٧٨ لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بوو، کۆچەر سێیەم منداڵی خێزانێکی ٦ کەسییە. خێزانەکەی پێداویستیی ژیانیان لە ڕێگەی کشتوکاڵ و چاندنی گەنم و سەوزەوات دابین کردووە. ڕۆژانی منداڵی کۆچەر لە بارودۆخێکی ناخۆشدا بوو، لەو کاتەی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ناوخۆدا سەری ھەڵدابوو و لە لایەکیتر شەڕی نێوان ئێراق و ئێران ناوچەکەی کاول کردبوو، بەڵام بنەماڵەی کۆچەر سەرەڕای ئەم ناخۆشییە توانیبوویان شوێنێکی ئارام بۆ کۆچەر دابین بکەن، ھەروەک کۆچەر خۆی دەڵێت: «ڕێک لە دوای لەدایکبوونم شۆڕشی گەلانی ئێران دەستی پێکرد و دواتر جەنگی ئێران-عێراق، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە ھەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوون خۆمان دابینمان دەکردن، بۆیە توانیمان ڕزگارمان بێت».
خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی (ئێچ دیی) بە دەست ھێناوە.
بیرکار بە زۆری لەسەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆڕی زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفرانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.
کۆچەر بیرکار چوار خەڵاتی گرنگی لە بواری بیرکاریدا بەدەست ھێناوە:
خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس
خەڵاتی لێڤێرھووڵم
خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی، ٢٠١٦
خەڵاتی فیڵدز لە ساڵی ٢٠١٨