كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیا لە هەولێر له پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) کە تێیدا هەواڵێکی (باس‌نیوز)ی کردووەتە سەرچاوە، ئاشکرای کردووە ڕاوێژکارانی سەربازیی بەریتانیا، ئەمریکا و ئەڵمانیا، کۆبوونەوەی بەرهەمداریان لەگەڵ مەسرور بارزانی ڕاوێژوکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە پۆستەکەیدا نووسیویە: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار له نێوان مه‌سرور بارزانی و ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەڕێوە چووە".
لە درێژەدا هاتووە: "پابه‌ندیی دوولایه‌نه هه‌یه بۆ دروستكردنی هێزێك كه له‌ڕووی توانای سه‌ربازی و تێچووی دارایی و لێپێچینه‌وه‌وە هێزێكی گونجاو بێت و بتوانێت به‌ره‌وڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییانه ببێته‌وه كه له داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن و په‌ره ده‌سێنن".
كۆنسوڵخانه هه‌واڵێكی باسنیوزی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه داناوه و ئه‌م تویته‌ی له‌باره‌وه نووسیوه.
دوێنێ چوارشەممە 13/3/2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان بۆ بواری چاکسازی و مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە کرد.
له دیدارێكدا وێڕای هەڵسەنگاندن بۆ دوا میکانیزم و بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و پەرەسەندنی جمۆجۆڵەکانیان تاوتوێ کرا.
هاوکات مەسرور بارزانی، سوپاسی هەوڵەکانی هاوپەیمانی کرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییەکانی خواست، به‌تایبه‌تی له بواری چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا. هەروەها بۆ رێگەگرتن لە مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریستان، هاوکاریی هەمەلایەنە و رەخساندنی زەمینەی لەباری بۆ ئاسایی کردنەوە و چارەسەری کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوورییەکان بەپێویست زانی.