له‌باره‌ی ریكلامكردن بۆ ده‌رمان و پێداویستییە ته‌ندروستییەکان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مه‌رج و ڕێنماییه‌ك ده‌ردەکات.
هاوكار عه‌لی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان و ڕێگرتن له چونه قاڵبی بازرگانیكردن به ده‌رمان،وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلامی ده‌رمان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌ده‌ره‌وه‌ی رینماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه،چه‌ند مه‌رج و ڕێنماییه‌كی ده‌ركردووە".
سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێنماییەکان ناوبراو گوتی: "له‌مه‌ودوا ڕێگه نادرێت ریكلام بۆ ئه‌و ده‌رمان و بابه‌ته تەندروستییانە بکرێت كه به‌كارهێنانیان پێویستی به رێپێدانی پزیشكیی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی پیۆیستیان به‌و رێپێدانە هەیە، ده‌بێت له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه مۆڵه‌تی ریكلامكردن وه‌ربگرن".
گوتیشی: "نابێت جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و تاقیگه‌یی له‌رێكلامی هیچ جۆره كاڵا و خوارده‌مه‌نییه‌ك به‌كاربێت".
ڕوونیشیكرده‌وه كه ڕێکلامکردن بۆ ده‌رمان ته‌نیا له گۆڤاری پزیشكی یان ده‌رمانسازی ده‌بێت، كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا كاریگه‌رییه لاوه‌كیه‌كانی ده‌رمانه‌كه ده‌خرێنه‌ڕوو و به‌پێی ڕێنماییه‌كانیش نابێت ریكلام بۆ هیچ پزیشك و نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌رێك بكرێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هه‌ر كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێنمایی و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بێت ،رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.