مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کۆ دەبنەوە.
میدیای فەرمییەکانی کۆمەڵ بڵاویان کردووەتەوە، کە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 12-2-2019 لە شاری هەولێر، ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونوەکەدا، هەروەک ئەو میدیایانە باسیان کردووە، مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ، چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکەن، کە بریتین لە؛
- بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ههرێمی كوردستان.
- پهیوهندییهكانی هەولێر و بەغدا.
- گرنگیی یهكریزی ناوخۆیی بۆ دهستهبهركردنی مافهكانی كورد.
- ههوڵدانی ههمهلایهنه بۆ باشتركردنی گوزهرانی خهڵك .
- وهلانانی ناكۆكی سیاسی له پێناو بهرژهوهندی گشتی.
هەرچەندە میدیاکانی کۆمەڵ ئاماژەیان بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەکردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پشکی حزبەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بێت.
رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی سێشەممە 30/10/2018، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان:
- پارتی دیموکراتی کوردستان، 45 کورسی.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 21 کورسی.
- بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی.
- نەوەی نوێ، 8 کورسی.
- کۆمەڵی ئیسلامی، 7 کورسی.
- بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)، 5 کورسی.
- ئازادی، 1 کورسی.
- سەردەم، 1 کورسی.
پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):
- تورکمان، 5 کورسی.
- مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.
- ئەرمەن، 1 کورسی.