ئەمڕۆ دووشەممە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هیوای خواست ئەنجوومەنی رووحانی ئێزیدییەکان، میرێکی نوێ دەستنیشان بکەن.
فازڵ ميرانى دوای بەشداریکردن لە پرسەی میر تەحسین بەگ لە شێخان، بە پەیامنێرانی میدیاكانی راگەیاند كە هیواخوازن ئەنجوومەنی رووحانی ئێزیدییەکان، میرێکی نوێ دەستنیشان بکەن. گوتیشی دیاریکردنی میرێکی نوێ لەلایەن پارتەکانەوە نییە، بەڵکو تەنیا ئەنجوومەنی رووحانی ئێزیدییەکان بڕیار لەو بارەیەوە دەدات.
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دووپاتیشی كردەوە كە ئهنجوومهنى رووحانى ئێزیدييهكان هەر بڕیارێك بدات، ئەوان پشتيوانى لێ دهكهن، وهك چۆن پشتيوانيیان له ميرى كۆچكردوو كردووه.
میر تەحسین بەگ میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 2019.1.28 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، ئەمەش پاش ماوەیەک نەخۆشی و تێکچوونی باری تەندروستی.