سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، هێشتا لەسەر بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لەگەڵدا نەکراوە.
محەمەدی حاجی مەحموود، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دەبێ پەرلەمان کۆ ببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت، دواتر لە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی کە پارتییە، بەڕێز مەسرور بارزانی دیاری کراوە و ڕای دەسپێرن، ئەو کاتە دەکەونە گفتوگۆ لەگەڵ حزبەکان".
سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕوونی کردەوە: "تا ئێستا لەگەڵ ئێمە ھیچ باسێک نەکراوە، ھیچ داوایەکیشمان لێ نەکراوە، کاتێک داوایان لێکردین، ئەوا ئەوکاتە قسەی خۆمان دەبێت".