بەرپرسێكی حزبی ڕای دەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە هێزە عێراقییەكان لە شاری خورماتوو، هیچ لە بارودۆخی نالەباری ئەمنیی خورماتوو ناگۆڕێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 10/2/2019، ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "فەوجێكی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە خورماتوو پاشەكشەیان كرد و لە شوێنەكەیان فەوجێكی سەر بە لیوای 61ی حكوومەتی عێراق شوێنیانیان گرتەوە، كۆڕانكاری لە هێزەكان هیچ لە بارودۆخی ناوچەكە ناگۆڕێت، چونكە تاكوو پێشمەرگە نەگەڕێتەوە سنوورەكە ناوچەكە هەر بە داگیركراوی دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ئێستا لە خورماتوو ئازادییەكان قەتیس كراون و ناتوانی وەك پێویست ڕای خۆت دەبڕی و هەروەها چالاكی سیاسی ئەنجام بدەیت".
ئەو بەرپرسە، گوتیشی، لەلایەكی تریشەوە جموجۆڵەكانی داعش لە سنووری خورماتوو زیادیان كردووە و دۆخی ئەمنیی ناوچەكە نالەبارە، بۆیە ئومێدمان تەنیا ئەوەیە كە لە داهاتوودا دۆخی ناوچەكە ئاسایی ببێتەوە و پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەكە.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی خورماتوویان بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخە ناوچەكە لە هەموو ڕوویەكەوە نالەبارە.