بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌هاوڕێیه‌تی 30 كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابووریی، بگاته به‌غدا و پاشان سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.
باڵیۆزخانه‌ى ئێران له به‌غدا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران، سبه‌ینێ دواى گه‌یشتنى له‌كاتژمێر 3:00ى پاش نیوه‌ڕۆ، چاوى به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ده‌كه‌وێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، بۆ ڕۆژى دووشه‌ممه ده‌مى به‌یانییه‌كه‌ى، محه‌ممه جه‌واد زه‌ریف چاوی به‌هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌وێت.
دواتر بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات و دواى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان، به‌شداری له دیدارێكی ئابوورى له‌نێوان بازرگانانى ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌ردانى محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، بۆ هه‌ولێر و به‌غدا، دواى چه‌ند ڕۆژێك دێت له‌سه‌ردانى مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و چاوكه‌وتنى به سه‌رۆك بارزانى و مه‌سرور بارزانى و نێژیرڤان بارزانى دێت.