بڕیاره شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سەردانی واشنتۆن بكات، هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكایه بۆ قسه‌كردن لەسەر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، هەروەها بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه بڕیاره 5ی شوباتی ئه‌مساڵ، شاندێكی باڵای توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دات ئۆنال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بچێته واشنتۆن و له‌وێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی (NTV)ـی توركی ئاشكرای كرد له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا ئه‌و شانده ده‌چێته واشنتن، چونكه له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردوو وڵات گفتوگۆ له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی له نێوانیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه.