گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، خۆکوشتنی خانەنشینێکی سەربازی لە شارەدێی قەرەتەپە ڕاگەیاند.
عەلی قدووری گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی حەمید حسێن گەیەندرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەست دابوو".
گوتیشی "بەگوتەی کەسوکاری، ناوبراو دانیشتووی شارەدێی قەرەتەپەیە و خانەنشينی سەربازییە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە چەکی کلاشینکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە".
پۆلیسی قەرەتەپە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەكە كردووە.