به بڕیارێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئه‌و بنكانه‌ى ئه‌نجامى ده‌نگدانیان تێدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، پاره به كارمه‌نده‌كانیان نادرێت و كۆمسیۆنى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێ بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامى كۆتایى.
به‌پێى بڕیارێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئه‌م هه‌فته‌یه پاره به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كارمه‌ند و چاودێرانه دابه‌ش ده‌كرێت كه به‌شدارییان كردووه له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له مانگى ئایارى ساڵى ڕابردوودا.
به‌پێی بڕیاره‌كه، هه‌موو ئه‌و كارمه‌ند و چاودێرانه‌ى بنكەكانیان ئه‌نجامى ده‌نگدانیان تێدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، له وه‌رگرتنى پاره‌كه بێ به‌ش ده‌كرێن.
لاى خۆیه‌وه شێروان زرار گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند "ئێستە قۆناخى وردبینكردنى ناوى چاو‌دێر و كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دەكرێ، كه له مانگى ئه‌یلوولى ساڵى ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره له داهاتووەكی نزیكدا ته‌واو بكرێت و ده‌ست بكرێت به دابه‌شكردنى پاره‌كه".
گوتیشى له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیش هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌نجامى چه‌ند بنكه و وێستگه‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، بۆیه له دواى ته‌واوبوونى وردبینیكردن، ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه پاره‌كه به كارمه‌نده‌كانى ئه‌و بنكه و وێستگانه بدات یان نا.