پەرلەمانی عێراق وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی، دیاری دەکات، کە تێیدا ژمارەیەک چاکسازی رادەگەیەندرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی یەکشەممە 10-11-2019، پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی، ساز دەکات.
لەو کۆبوونەوەیەدا، پەرلەمانی عێراق پاڵپشتیی پرۆژەی چاکسازیی حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات، کە دوای خۆپیشاندانەکان ئامادەی کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکە، بارودۆخی عێراق بە گشتی تاوتوێ دەکرێت، جگە لە دەنگدان لەسەر یاسای خانەنشینی.
بەپێی پرۆژەیاسای نوێی خانەنشینی، هەر فەرمانبەرێک خزمەتی لە 25 ساڵ زیاتر بێت و تەمەنی لە 46 ساڵ کەمتر نەبێ، دەتوانێ داوای خانەنشینبوون بکات. هەروەها مکافەئەی کۆتایی خزمەت هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، کە پێشتر تەنیا بۆ ئەو کەسانە بوو، کە 30 ساڵ خزمەتیان هەیە.