ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق رەتی كردەوە ئەم هێزانەی ئەمریكا كە لە سووریاوە كێشراونەتەوە بۆ سەر خاكی عێراق، بۆ ماوەیەكی درێژ لە عێراقدا بمێننەوە.
فەرماندەییەكەی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كردووەتەوە كە ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له سووریا كێشراونەتەوە بۆ عێراق، پێشتر ره‌زامه‌ندیان له به‌غدا وه‌رگرتووه، ئینجا هاتوونەتە هه‌رێمی كوردستانەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە هێزە ئەمریكیەكە لە ماوەیەكی كورتدا دەگوازرێنەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، چونكە هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك لە ئارادا نیە بۆ مانەوەی ئەم هێزانە لەسەر خاكی عێراق.
جێی باسە ئەمریكا بڕیاری داوە زۆربەی هێزەكانی سوپای خۆی لە سووریا بكێشێتەوە و لە دوێنێشەوە بەشێكی ئەم هێزانە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.