EnglishTürkçeKurdîكوردیعربيفارسی

  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • تاراوگە
    • جیهان
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • چاوپێكەوتن
  • ئابووری
    • كوردستان
    • جیهان
  • مەڵتیمیدیا
    • كاریكاتێر
    • گەلەری
    • ڤیدیۆ
  • لایف ستایل
    • ژینگە
    • تەندروستی
    • هەمەجۆر
    • تەكنۆلۆژیا
    • گەشتوگوزار
    • ئافرەتان
    • ڕیفراندۆم
    • نه‌ورۆزنامه‌
    • هه‌ڵپه‌ركێی كورده‌واری
  • كولتور و هونەر
    • چالاكی
    • شانۆ و دراما
    • پەرتوك
    • سینەما
    • میوزیك
دوایین هه‌واڵ
Prev Next

بەوێنە.. لە کەنەدا 7 منداڵی خێزانێكى په‌نابه‌ر به‌هۆى سووتان گیان له‌ ده‌ست دا

لە خانەقین حەشدی شەعبی هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی زەویی هاووڵاتییان چڕ کردووەتەوە

لەسەر لابردنی زمانی کوردی لە لۆگۆی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت

جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: بۆ هەر وەزارەتێک سێ کاندید پێشکەش دەکەین

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژئاوای تورکیای هەژاند

عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانى داگرتنى ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركووك ده‌رده‌كات

Basnews 09/01/2019 - 18:46 بڵاوکراوەتەوە لە عێراق
عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانى داگرتنى ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركووك ده‌رده‌كات
جریوە

 

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، داواى له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردووه‌، ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان له‌ كه‌ركووك، دابگرنه‌ خواره‌وه‌.


نووسنگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كانیان له‌ كه‌ركووك، دابگرنه‌ خواره‌وه‌".

 

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باشترین ڕێگا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركووك ئه‌وه‌یه‌، پرسیار له‌ دادگای فیدڕاڵی بكرێت له‌باره‌ى ده‌ستووریبوونى ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێش ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێت: "گه‌ر بمانه‌وێت ڕێز له‌ده‌ستوور بگرین".

 

 

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان ڕایان گه‌یاندووه‌، كه‌ركووك له‌چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستووردایه‌ و مافى خۆیانه‌ ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكه‌ن: "به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ كه‌ركووك له‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ و نابێت گۆڕانكارى تێدا بكرێت تا ئه‌و كاته‌ى به‌ده‌ستوور یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى حزب، ئه‌وه‌ ئاساییه‌ و پێشێلكردنى ده‌ستوور نییه‌".


جێی باسه‌، شه‌وى ڕابردوو ئەو گرووپەی یەكێتی كە لە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا، كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تریان رادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كرد، بە حیسابی خۆیان مزگێنیان بە كوردستان دا گوایە ئاڵای كوردستانیان لە كەركووكی داگیركراودا بەرز كردووەتەوە.


دواترین لەلایەن Basnews

  • شارباژێر.. سێ سەرپێچیکار لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستگیر کران
  • كەركووك.. بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژرا
  • ئەمڕۆ 28مین ساڵڤەگەرێ کۆچی دوایی مامۆستا هەژارە
  • سەرۆك بارزانی و نوێنەری تازەی سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە
  • لە ئەنبار شەڕ لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی دەستی پێكردەوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
  1. زۆرترین بینراو
  2. بابه‌تی گرنگ
  • بەرهەم ساڵح هەوڵدەدا ئەو شکستەی ڕووبەڕووی یەکێتی کردەوە پەرد…

  • بەوێنە.. لە سلێمانی ژنێک خۆی دەسووتێنێت کە پێشتر ئەشکەنجە در…

  • هاوسەر و خوشک و برایەکی شاسوار عەبدولواحید دەست بەسەر حزب و …

  •   شاسوار عەبدولواحید هەڕەشەی هەڵواسینی بەرپرسانی یەکێتی دەک…

  • هێمن هەورامی.. لە ئۆردوگای ئاوارەکانی مەریوانەوە بۆ سەرۆکایە…

  • لە خانەقین حەشدی شەعبی هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی زەویی هاووڵات…

  • جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: بۆ هەر وەزارەتێک سێ کاندید پ…

  • قایمقامی زاخۆ بڕیارێکی توند لە بارەی یاریی پۆبجی بۆ فەرمانبە…

  • پێش نەورۆز مووچەی مانگی ١٢ی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت

  • باری کەشوهەوای سبەی هەینی ڕاگەیاندرا

وتــــار

بابەتەکە کوردبوونە، گەندەڵی شتێکی د…

نوری بێخاڵی - avatar نوری بێخاڵی

کوردستانیبوون و عێراقچییەکانی ئێستا

پۆڵا سەعید - avatar پۆڵا سەعید

دژەپارتیبوون.. وەک سایکۆ ـ سۆسیۆ ـ …

 سەركاو هادی - avatar سەركاو هادی

له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی داعش

فاروق حه‌جی مسته‌فا - avatar فاروق حه‌جی مسته‌فا

logo

Copyright ©2019 Basnews.com. All rights reserved
كوردیعربيفارسی

EnglishTürkçeKurdî
  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • تاراوگە
    • جیهان
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • چاوپێكەوتن
  • ئابووری
    • كوردستان
    • جیهان
  • مەڵتیمیدیا
    • كاریكاتێر
    • گەلەری
    • ڤیدیۆ
  • لایف ستایل
    • ژینگە
    • تەندروستی
    • هەمەجۆر
    • تەكنۆلۆژیا
    • گەشتوگوزار
    • ئافرەتان
  • كولتور و هونەر
    • چالاكی
    • شانۆ و دراما
    • پەرتوك
    • سینەما
    • میوزیك