كه‌شتییه‌ك كه 52 هاووڵاتى كوردی تێدا بوو، پێش گه‌یشتنى به‌كه‌ناراوه‌كانى دوورگه‌ى كرۆتۆنى له سنوورى ئیتاڵیا، تێكشكا و سه‌ره‌جه‌م كۆچبه‌ره‌كان كه‌وتنه ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه.
ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى گشتیی یه‌كێتى په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان، ڕای گه‌یاند: "كاتژمێر 4:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كه‌شتییه‌ك كه 52 هاووڵاتى كوردی تێدا بووه و له كه‌ناراوه‌كانى یۆنان به‌ره‌و ئیتاڵیا گه‌شتى كرد، پێش گه‌یشتنى به وشكانى، تێكشكا و هه‌موو كۆچبه‌ره‌كانیش كه‌وتنه ناو ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستیان به‌هاواركردن كرد و له‌و كاته‌شدا پۆلیسی ناوچه‌ى تۆرممیلسیا كه له‌نزیك ڕووداوه‌كه بوون، گه‌یشتن به‌هانایان و توانییان به به‌به‌لمى بچووك ڕزگاریان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئیتاڵیا توانییان 49 كۆچبه‌ر ڕزگار بكه‌ن، كه له‌نێویاندا شه‌ش ئافره‌ت و چوار منداڵ هه‌ن و یه‌كێك له منداڵه‌كان، شیره‌خۆره.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر، ئافره‌تێك و منداڵێكی شیره‌خۆرى دۆزرانه‌وه، به‌ڵام تائێستاش چاره‌نووسى یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه.
دواتر كۆچبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه برانه هووتێل و چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌شكرا، پاشان خرانه كامپی سانت نانا له شارى كرۆتۆنى.