بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ ستۆریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە زیاد کرد.
میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، لەمەودوا بەکارھێنەرانی ئینستاگرام لەڕێگەی ستۆریی ئینستاگرامەکەیانەوە، ستیکەرێک بەناوی (Join Chat) پۆست بکەن و ھاوڕێکانیان بھێننە نێو گرووپ چاتێک و ھەموویان بەیەکەوە چات بکەن.
ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.