كۆمپانیاى ئه‌مازۆن پلان داده‌ڕێژێت تا چوار هه‌زار و 236 مانگى ده‌ستكرد بنێرێته بۆشایى ئاسمان، بۆ ئه‌وه‌ى هێڵى ئینته‌رنێتى خێرا بۆ خه‌ڵك دابین بكات.
پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌مازۆن ناوى لێنراوه (پڕۆژه‌ى كوبێر)، وا ده‌كات 95%ی خه‌ڵكى زه‌وى سودمه‌ند بن له ئینته‌رنێتى خێرا، مانگه ده‌ستكرده‌كان بۆ سێ به‌رزى جیاواز ڕه‌وانه ده‌كرێت، به‌رزى یه‌كه‌م 748 مانگى ده‌ستكردى بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت، به‌رزى دووه‌م 1297 مانگى ده‌ستكردى بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت و به‌رزى سێیه‌میش هەزار و 296 مانگى ده‌ستكردى بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت.
دیارنییه كۆمپانیاى ئه‌مازۆن كه‌ى ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه بۆ بۆشایى ئاسمان ڕه‌وانه ده‌كات، چونكه سه‌ره‌تا پێویسته لێژنه‌ى په‌یوه‌ندى فیدراڵى ڕازیبێت بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابێت مانگه ده‌ستكرده‌كانى كۆمپانیاى ئه‌مازۆن قه‌ره‌باڵغى دروست ناكه‌ن، ئینجا مانگه ده‌ستكرده‌كان ڕه‌وانه‌ى ئاسمان بكات.