EnglishTürkçeKurdîكوردى عربى فارسى

  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • تاراوگە
    • جیهان
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • چاوپێكەوتن
  • ئابووری
    • كوردستان
    • جیهان
  • مەڵتیمیدیا
    • كاریكاتێر
    • گەلەری
    • ڤیدیۆ
  • لایف ستایل
    • ژینگە
    • تەندروستی
    • هەمەجۆر
    • تەكنۆلۆژیا
    • گەشتوگوزار
    • ئافرەتان
    • ڕیفراندۆم
    • نه‌ورۆزنامه‌
    • هه‌ڵپه‌ركێی كورده‌واری
  • كولتور و هونەر
    • چالاكی
    • شانۆ و دراما
    • پەرتوك
    • سینەما
    • میوزیك
دوایین هه‌واڵ
Prev Next

دادگایەکى تایبەت بە پرسى گەندەڵى لە عێراق پێکدەهێنرێت

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك: هیچ ئەندامێك لە باڵەخانەی ئەنجوومەن دەوام ناكات

چەند زانیارییەک سەبارەت بە چۆنیەتی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەخرێتە ڕوو

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ڕاگەیاند

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز

HUAWEI Y9 2019 مۆبایلی جوان و ھاوچەرخی گەنجان و لاوان

ڕازاو 23/10/2018 - 14:03 بڵاوکراوەتەوە لە تەكنۆلۆژیا
HUAWEI Y9 2019 مۆبایلی جوان و ھاوچەرخی گەنجان و لاوان
جریوە


کۆمپانیای ھواوی مۆبایلە تازەکەی HUAWEI Y9 2019 وەشاند لەگەڵ شاشەی نمایشی تەواو بەپێوەری 6.5 ئینج و بەستایلێکی جوان و ھاوچەرخ بۆ گەنجان ، ئەم مۆبایلە دەدرەوشێتەوە لەگەڵ چوار کامیرا و تازەترین سیستەمی پرۆسێسەری کیرین 710 ھەشت ناوکی لەگەڵ توانای خەزنکردنێکی گەورە ، ئەم مۆبایلە کە بۆ گەنجان دروستکراوە باشترین تێکەڵبوونە لە نێوان جوانی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.

شاشەی نمایشی تەواو لە ھواوی بۆ سەیرکردنێکی فراوانتر

لەبەر ئەوەی بەرھەمێکی بەرزی تەکنەلۆژیایە و تایبەت بۆ بەکارھێنەرانی گەنجانە ، مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 بەنەوەی نوێی شاشەی نمایشی تەواو لەھواوی جیادەکرێتەوە بەپێوەری 6.5 ئینج ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی شاشە بۆ ئەزموونی سەیرکردنێکی باشتر ، بەھۆی ستایلی چەماوەیی سێ لایەنی کەجوانی مۆبایلەکە و ئاسانی بەکارھێنانی بەدیاردەخات ، بەکارھێنەران دەتوانن ئەزموونێکی سینەمایی بێ ھاوتا تاقی بکەنەوە.

مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 بەشاشەی IPS LCD لەگەڵ 16.70 ملیۆن رەنگ دەدرەوشێتەوە و بەرێژەی جیاکاری 1500:1 ، بۆ ئەوەی باشترین ئەزموونی سەیرکردن دابین بکات ئەگەر لەژێر تیشکی رۆژیش بێت ، بەھۆی کوالیتی بەرزی کە 2340*1080 بە چڕی 397 پیکسل بۆ ھەر ئینجێک ، شاشەکە تەواو دەبێت بۆ زامنکردنی پێشکەشکردنی وردەکاری زیاتر ، ئەوە چێژبەخش دەبێت لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆ و یاریکردن.

دڵنیایی بەکارھێنەر توخمێکی سەرەکیە لە ستایلی مۆبایلە تازەکە ، بارودۆخی ئاسوودەیی چاوەکان کە بڕوانامەی فەرمی لە کۆمپانیای تی یۆ ڤی راین لاند وەرگرتووە ، ئەم بارودۆخە دەتوانی رووناکی بەرزی شاشە کەمکاتەوە بۆ ئاستی 3 نت بۆ ئەوەی چاوەکان ماندوونەبن ، ئەوانەی کتێبی ئەلکترۆنی دەخوێنەوە بارودۆخی ئاسوودەیی چاو بەکاربھێنن کەمتر چاوەکان ماندوو دەکات.

وێنەگرتنی پیشەگەرانە بە چوار کامێرا

مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 دەبل کامیرای پێشەوە و دەبل کامیرای دواوە لەخۆدەگرێت بۆ گرتنی وێنەی پیشەگەرانە بە کاریگەریەکانی پۆکێ ، بەھۆی ئەزموونی کەڵەکەبووی چەند ساڵی رابردوو لەبواری وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە مۆبایلدا ، ئەو چوار کامیرا رێگا بەبەکارھێنەران دەدەن بەئاسانی وێنەی پێشەگەرانە بگرن لەھەر کات و بارودۆخێکدا.

دەبل کامیرای پێشەوەی ئەم مۆبایلە بەکوالیتی 16 میگاپیکسلە لەگەڵ 1 میگاپیکسلی دیکە لەبارودۆخی وێنەگرتنی پۆرترێ ، کامیرای پێشەوە بە کوالیتی 16 میگاپیکسل و زوومی کراوە F2.0 سوود لەداتای پیکسلی زیرەک 4 لە 1 وەردەگرێت ، کامیرای سەرەکی بە 13 میگاپیکسل ئەرکی تۆمارکردنی ھەموو وردەکاریەکانە ، لەوکاتەی کامیرای 2 میگاپیکسل ماوەکان دیاری دەکات ، دەبل کامیرای دواوە ئەرکی وێنەگرتنی بە کاریگەریەکانی پۆکێ لەخۆدەگرێت ، لەگەڵ زوومی کراوە F1.8 توانایەکی باشتر پێشکەش دەکات بۆ گرتنی ھەموو وردەکاریەکان.

مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 رووناکی باشتر و چەسپاندنی زیاتری وێنەکان دابین دەکات ، 22 پۆلینی جیاواز بۆ جۆرەکان فەراھەم دەکات ، بەھۆی تەکنەلۆژیای زیرەک لە دیاریکردنی وێنەکان ، کامیراکان یارمەتیدەرن لەسەر ھەڵبژاردنی باگراوندەکان و دیاریکردنی پێوەرەکان دوای شیکردنەوەی دیمەنەکە تا دەگاتە زیاتر لە 500 سیناریۆ بۆ ئەوەی وێنەکان لەباشترین شێوە بەدیارکەون ، ھەروەھا مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 تایبەتمەندی چەسپاندنی وێنەی ھەیە لەگەڵ رووناکی سێ لایەنە و داتای بەھێزکردنی جوانی بۆ دابینکردنی باشترین رووناکی لەکاتی کەمی رووناکیدا ، ھەروەھا باشترکردنی وێنەی سێلفی و بەدەستھێنانی باشترین وێنەی پۆرترێ لەچەند چرکەیکدا.


ستایلێکی ھاوچەرخ و جوان

 

ستایل یەکێکە لەو توخمانەی کە گەنجان بایەخێکی زۆری پێدەدەن لەکاتی ھەڵبژاردنی مۆبایلەکانیان ، بۆیە مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 ستایلێکی جوان و توانایەکی بێ ھاوتا و نرخێکی گونجاوی ھەیە ، مۆبایلەکە چەند ھێلێک لەخۆدەگرێت کە رەنگدانەوەی ستایلە جوان و بێ وێنەکەیەتی ، لەدوای چەندین پرۆژەی باشترکرن ، جوانی مۆبایلەکە لەکاردانەوەی رووناکیەکەی بەدیاردەکەوێت.

بەکارھێنەرانی گەنج رەنگە ھاوچەرخەکانیان پێباشە ، مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 چەندی بژاردەی تێدایە کەیارمەتیان دەدات گوزارشت لە کەسایەتی خۆیان بکەن ، رەنگەکانیشی بریتیە لە رەش (میدنایت بلاک) و شین (سفیر بلو) و مۆر (ئۆرورا پێرپل).


سیستەمی پرۆسێسەری بەھێز لەگەڵ پاترییەکی گەورە



مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 تازەترین پرۆسێسەری کیرین 710ی 8 ناوکی لەخۆدەگرێت و بەبەراورد لەگەڵ ئەوەی پێشتر توانای یەک ناوک باشتربووە بەرێژەی 75% و توانای بەکۆمەڵی ناوکەکان بەرێژەی 68% باشتربووە ، بۆیە یاریکردن خێراتر و ئاسانتر بووە.

بۆ جێبەکردنی داواکاری خۆشی بۆ بەکارھێنەرانی گەنج، مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 پەرەی پێدراوە بۆ بەھێزکردنی ئەزموونی یاریکردن و سەیرکردنی ڤیدیۆکان، سیستەمی پرۆسێسەری کیرین 710 لە مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 لەگەڵ تەکنەلۆژیای چارسەری وێنەکان GPU Turbo لەھواوی کاردەکات کەتوانای یەکەی چارەسەری ناوەندی بۆ دووھێندە بەرز دەکاتەوە بەرێژەی 1.3 جار کەئەوەش ئەزموونێکی یاریکردنی ئاسان و کوالیتی بەرز پێشکەش دەکات ، یەکەی یاری Game Suite پاریزگاری لەسەر جەختکردنەوەی بەکارھێنەر لەسەر یاریکردن دەکات لەو کاتەی بارودۆخی کاریۆکی و ئاھەنگ بە تەکنەلۆژیای Histen 5.0 ی دەنگی ئەزموونێکی خۆشی پێشکەش دەکات.

مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 چەندین تایەبتمەندی زیرەک و ئاسایی لەخۆدەگرێت، لەوانە ناسینەوەی پەنجەمۆر Fingerprint 4.0 و توانای خەزنکردنی فرەوان و بارودۆخی بەکارھێنانی ئاسان بۆ بەکارھێنەرە بەتەمەنەکان ، ھەروەھا مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 ئەرکی قسەکردنی ئاسان Talk Easy لەخۆدەگرێت کەبە شێوەیەکی زیرەکانە ئاستی ژاژوە دیاری دەکات ، ھەردوو ئەرکی (باشترکردنی راستەوخۆ) و (تەکنەلۆژیای نیکام) یارمەتی گەورەکردنی دەنگەکان دەدەن بۆ چێژوەرگرتن بە روونی لەکاتی پەیوەندییەکان ، ھەروەھا مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 زیرەکانە جولانەوەی بەکارھێنەر دیاری دەکات بۆ زیاکردنی سیگنالی لاواز کەئەوەش پەیوەندییەکی باشتر و جێگیرتر دابین دەکات لەھەموو بارودۆخێکدا.

مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە لەگەڵ تایبەتمەندی زیرەکی کەمکردنەوەی بەکارھێنانی وزە ، ئەزموونی خۆشی درێژخایەنی بەبێ پچڕان بەبەکارھێنەران دەبەخشێت.

 

لەلێدوانێکیدا دەربارەی وەشاندنی مۆبایلە تازەکە ، پیتەر فینگ بەڕێوەبەری ھواوی لەعیراق گوتی: مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 بەرھەمێکی ناوازەی ئەندازیاریە کەلەگەڵ ویستی گەنجان دەگونجێت، لەروانگەی پەرۆشیمان بۆ بەرھەمھێنانی مۆبایلێک کە داواکاری گەنجان بەدی بھێنێت ، مۆبایلی HUAWEI Y9 2019مان وەشاند کە بێگومان دەبێتە جێگای رەزامەندی لاوان و گەنجان، ئێمە لەگروپی ھواوی چاوەڕێی توانای بەھێزی مۆبایلی  HUAWEI Y9 2019ین، بێگومان ئێمە ھەست بەشانازی دەکەین کاتێک ئەم مۆبایلە لەدەستی گەنجان دەبینین.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە مۆبایلی HUAWEI Y9 2019 لەبازاڕەکانی عیراق بەدەست دەکەوێت بە نرخی 229 دۆلاری ئەمریکی ، ھەر کڕیاڕێکی HUAWEI Y9 2019 میمۆرییەکی SD بەقەبارەی 64 گیگابایت وەردەگرێت بەمەش کۆی گشتی میمۆری مۆبایلەکە دەگاتە 128 گیگا بایت.

 

 

 


دواترین لەلایەن ڕازاو

  • دیاریی جوان بۆ دایکان لە جەژنیاندا
  • ھۆنەر نوێترین مۆبایلەکانی لە عێراق وەشاند
  • مۆبایلی هۆنه‌ر 10 لایت باشترین تایبه‌تمه‌ندی به‌ توانایه‌كی سه‌ركه‌وتوو و دیزاینێكی جوان
  • ھۆنەر مۆبایلی HONOR 10 Lite بە ستایلێکی جوان و کامێرای پێشەوە بە کوالێتیی 24 مێگاپێکسڵ وەشاند
  • هواوى په‌رده‌ى له‌سه‌ر مۆبایله‌ تازه‌كه‌ى ئه‌مساڵی لادا
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
  1. بابه‌تی گرنگ
  • دەستەی نەزاهە: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٩ وەزیر و ١٠ پەرلەمانت…

  • ڕابەری پێشووی حزبێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی د…

  • سبەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

  • بەهۆی کۆنفرانسەکانەوە یەکێتی ئاسایشی خۆی بەسەر مەڵبەندەکاندا…

  • كفرى.. پۆلیسێک لەنێو بنکەی پۆلیسدا برا و براژنەکەی کوشت

وتــــار

ئه‌وه‌ى پێى ده‌ڵێن توندوتیژى به‌رۆك…

شنۆ عوسمان - avatar شنۆ عوسمان

ئايا زياده‌ گۆشتى ناوپۆشى منداڵدان …

سۆزان جەمال - avatar سۆزان جەمال

لە ستایشی دایکە زەبوونەکاندا

شێرزاد حەسەن - avatar شێرزاد حەسەن

ئیلاهییات

یونس راوی - avatar یونس راوی

logo

Copyright ©2019 Basnews.com. All rights reserved
كوردیعربيفارسی

EnglishTürkçeKurdî
  • هەواڵ
    • كوردستان
    • عێراق
    • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • تاراوگە
    • جیهان
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • چاوپێكەوتن
  • ئابووری
    • كوردستان
    • جیهان
  • مەڵتیمیدیا
    • كاریكاتێر
    • گەلەری
    • ڤیدیۆ
  • لایف ستایل
    • ژینگە
    • تەندروستی
    • هەمەجۆر
    • تەكنۆلۆژیا
    • گەشتوگوزار
    • ئافرەتان
  • كولتور و هونەر
    • چالاكی
    • شانۆ و دراما
    • پەرتوك
    • سینەما
    • میوزیك