هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورد، باسی جیاوازیی جه‌ژنی ئێستا و پێشتر ده‌كات و ده‌شڵێ: "جه‌ژن لای من چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه".
له‌باره‌ی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵه‌وه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "جه‌ژنی ئێستا وه‌ك ساڵانی ڕابردوود نییه، بێگومان چه‌ژنی ساڵانی ڕابردوو تایبه‌تمه‌ندی و تاموچێژی زۆری هه‌بووه، ئه‌وكات خه‌ڵك گرنگیی به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دا و به‌رده‌وام سه‌ردانی یه‌كدییان ده‌كرد".
جه‌ژن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی لای ئه‌و ئاوازدانه‌ره هه‌یه و ده‌ڵێت: "جه‌ژن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه له‌وانه كۆبوونه‌وه‌ی خزمان و هاوڕێیان و سه‌ردانیكردنی یه‌كدی، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، له‌باره‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزم و هاوڕێیانی له ڕۆژانی جه‌ژنی ئه‌مساڵدا ده‌ڵێت: "هه‌ر سێ ڕۆژی جه‌ژنـ خزم و هاوڕێیان سه‌ردانیان كردووم و منیش سه‌ردانم كردوون، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/8/2019، كه سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێك له‌گه‌ڵ دینا و میرا له سلێمانین".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده یه‌كێكه له ئاوازدانه‌ره ناسراوه‌كانى كوردستان، ئاوازى گۆرانی بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى كورد و بیانى داناوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانیبێژێش له‌ڕێگه‌یه‌وه هاتوونه‌ته نێو بوارى هونه‌رى.