له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێکی جیهانییه‌وە فیلمێك له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی مارادۆنا به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناونیشانی فیلمه‌كه‌ی وشه‌یه‌كی برینداركه‌ری تێدایه بۆیه مارادۆنا داوا ده‌كات فیلمه‌كه له نمایشكردن بوه‌ستێنرێت.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گه‌وره ده‌رهێنه‌ری جیهانی (كابادیا) فیلمێكی له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی ئه‌ستێرەی تۆپی پێی جیهان (دیگۆ مارادۆنا) به‌رهه‌مهێنا، فیلمه‌كه به‌ناوی (یاخی، پاڵه‌وان، ئاڵوه‌ده‌بوون، خوداوه‌ند) بوو، به‌ڵام دوای نمایشكردنی فیلمه‌كه، مارادۆنا ئاماده‌نه‌بووه كه له سینه‌ماكاندا فیلمه‌كه ببینێت و داواشی كردووه فیلمه‌كه بوه‌ستێنرێت.
ئه‌و یاریزانه جیهانییه له لێدوانێكی بۆ راگه‌یاندنێكی وڵاته‌كه‌ی لەبارەی ئامادەنەبوون بۆ بینینی فیلمەکە ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناونیشانه‌كه‌ی وشه‌یه‌كی تێدایه كه نه‌ده‌بواییه له به‌كاربهێنرێت.
مارادۆنا ده‌ڵێت: "ڕاسته من یاریم كردووه، توانیم له ڕیێه‌ی یارییه‌وه پاره‌یه‌كی چاكم ده‌ست كه‌وێو به‌ڵام به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بوومه هۆكارێك كه خه‌ڵكی دیكه ئاڵوده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بكه‌م، ئه‌و فیلمه‌یش كه ده‌رهاتووه و مانشێته‌كه‌ی شیاو نییه بۆیه هیچ شێوه‌یه‌ك نه من ده‌چم بۆ بینی فیلمه‌كه و نه ئێوه‌ش بڕۆن بۆ سه‌یر كردنی".