کاردینا ھێمن، خانمە ئەکتەر و دەرھێنەری کورد، وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11/2/2019، کاردینا هێمن، خانمە ئەکتەر و دەرھێنەری کورد، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە بەشی ستۆریسی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)دا بڵاو کردەوە، کە تێیدا بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت.
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردیناسپی) ناسراوە ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونهردا کار دهكات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە).