كچێكی چواردە ساڵی ئەمریكی لەگەڵ خوشكە دوازدە ساڵیەكەیدا، لەسەر مۆبایل دایكی خۆیان بە چەقۆ و دەمانچە كوشت.
پۆلیسی ئەمریكی لە ویلایەتی مسیسیپی رایگەیاند دوو كچی ئەمریكی دایكە تەمەن 32 ساڵەكەی خۆیان كوشتووە، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر مۆبایل بووە بە شەڕیان، چەند ڕۆژێكیش بەر لە كوشتنی دایكیان، هەوڵیان داوە بە ئۆتۆمبێل دایكیان بشێلن.
ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە پۆلیس رۆژی هەینیی رابردوو تەرمی ژنەكەی دۆزیوەتەوە، كە ناوی ئیریكا هۆڵە و لە خوێنی خۆیدا گەوزێندرابوو، دواتر دەركەوت كە لە ڕێگەی لێدانی چەقۆ و دواتر گوللەی دەمانچەوە كوژراوە.
دراوسێكانی ماڵی هۆڵ رایانگەیاندووە كە هۆڵ بەر لە چەند رۆژێك دەستی بەسەر مۆبایلەكانی دوو كچەكەیدا گرتبوو، دوای ئەوە كچەكانیان ویستبوویان بە ئۆتۆمبێل بیشێلن لە تۆڵەی مۆبایلەكانیان، دایكەكەش ویستوویەتی سزایان بدات، بەڵام ئەو پێش دایكیان كەوتوونەتەوە و هەردوو خوشكەكە ڕێك كەوتوون بەیەكەوە دایكی خۆیان بكوژن.
هەردوو كچەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون و دادگا رایگەیاندووە كە دەتوانن تۆمەت ئاراستەی كچە گەورەكەی قوربانیەكە بكەن.