هاوشێوه‌ى زۆرێك له بۆنه فه‌رمییه جیهانییه‌كان، ڕۆژێكى جیهانى بۆ خه‌و دانراوه، كه بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌یه و ڕابیته‌ى جیهانى بۆ خه‌و له ساڵى 2008ه‌وه ڕێكی ده‌خات و تێیدا باس له سووده باش و ته‌ندروستییه‌كانى خه‌و ده‌كرێت.
یاده‌كه هه‌روه‌ها ئامانج لێی ئه‌وه‌یه، جیهان له كێشه‌كانى كه‌م خه‌ویی یان نه‌خه‌وتن و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر جه‌سته و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆشدار بكرێته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، خه‌وتن ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ سستى و ناچالاكی كه‌سه‌كان، به‌ڵكو یه‌كێكه له پێویستییه گرنگه‌كانى مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى چالاك بكاته‌وه، چونكه زۆرێك له ئه‌ركه‌كانى جه‌سته له‌كاتى خه‌ودا، چالاك ده‌بن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه مرۆڤ له‌كاتى خه‌ودا زۆر له ئه‌ركه‌كانى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، وه‌ك ده‌رهاوێشتنى هۆرمۆنه‌كان و دووباره دروستبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش