ژنێک بەھۆی خواردنی جۆرە حەبێکی تایبەت بە زیادکردنی چالاکیی سێکسیی خانمان، گیانی لەدەست دا و پۆلیسیش روونکردنەوە دەدات.
بەپێی ھەواڵی میدیا میسرییەکان، ژنێک بەناوی سابرین، کە تەمەنی ٢٥ ساڵە، دوای خواردنی حەبی ڤیاگرای خانمان و سەرجێیی کردن لەگەڵ ھاوسەرەکەی، لە شوقەکەیان لە گوندی واستی لە پارێزگای ئەسیوت، گیانی لەدەست داوە.
ئەگەر پزیشکی دادوەری پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەو ژنە بەهۆی ڤیاگرای خانمانەوە گیانی لەدەست داوە، ئەوا دەبێتە یەکەم حاڵەت لە میسر، کە ژنێک بەو دەرمانە گیان لەدەست بدات.
پۆلیسی ئەسیوت رایگەیاندووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ھیچ شوێنەوارێکی تاوان لەسەر جەستەی ئافرەتەکە نییە و تەرمەکەی نێردراوەتە پزیشکی دادوەری بۆ دیاریکردنی ھۆکاری مردنەکە.
ڤیاگرای خانمان (فلیپانسرین)، دەرمانێکە بۆ بەرزکردنەوەی چالاکیی سێکسیی ژنان، وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە (میسر) رێگای بە فرۆشتنی ئەو دەرمانە داوە.