کاتێک وەرزی سەرما دادێت، هەندێک کەس تا کۆتایی ئەم وەرزە چەندین جار تووشی هەڵامەت و نەخۆشیی ڤایرۆسی دەبن و بەپێچەوانەوە، هەندێک کەسی تر بە هیچ شێوەیەک لە وەرزی سەرمادا نەخۆش ناکەون. لە ڕاستیدا هەر دوو ئەم حاڵەتە بۆ سیستەمی بەرگریی جەستەی مرۆڤەکان دەگەڕێتەوە، کە لە هەر مرۆڤێکدا ئەم سیستەمە جیاوازە، بەڵام لە وەرزی زستاندا بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشییەکان پێویستمان بە سیستەمێکی بەرگریی بەهێز هەیە و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پێویستە گرنگیی بەم خاڵانە بدەن، کە بریتین لە:
- خواردنەوەی بەردەوامی مەشرووبات یان خواردنەوە کحولییەکان تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەریی هەیە لەسەر بێهێزبوونی سیستەمی بەرگریی جەستە، بۆیە پێویستە ڕێژەکەی کەم بکەنەوە.
- خواردنەوەی چای، بەتایبەت لە سەرمادا باشە، چونکە دژی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کار دەکات.
- حەمامکردن بە ئاوی سارد لە وەرزی زستاندا کارێکی تەندروستە و سیستەمی بەرگریی جەستە لەبەرامبەر نەخۆشییەکان بەهێز دەکات.
- خواردنی خۆراکە پڕ ڤیتامینەکان، بەتایبەت ڤیتامینی جۆری B و پڕۆتین کاریگەربی ئەرێنییان هەیە لەسەر سیستەمی بەرگریی جەستە.
- کەمخەوتن و بەدخەویی شەوانە کێشە له سیستەمی بەرگریدا دروست دەکات و ئەم خاڵەش دەبێ لەبەرچاو بگرن.
- مەساجکردن و پارێزکردن لە خواردنی خۆراکی شیرین و رووبوڕووبوونەوە لەگەڵ دڵەڕاوکێیەکانی ڕۆژانە، هەر یەک کاریگەرییان هەیە لەسەر بەهێزبوونی سییتەمی بەرگریی جەستە لەبەرامبەر نەخۆشییەکان.