پەڵەی قاوەیی سەر دەموچاو یەکێکە لەو کێشانەی تووشی پێست دەبن، بۆ لابردنیشی ماسکێکی بەسوود ھەیە.
پەڵەی ڕوخسار بۆ دروستبوون ھەبدێک ھۆکاری ھەیە، لەوانە; کەمخوێنی کەمی ئاسن لە جەستەدا، ھۆکاری بۆماوەیی، بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر، ھەروەھا دووگیانبوونی خانمان، ماسک و ڕێکارێکی بەسوودیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ھەیە.
یەکێک لە ماسکە بەسوودەکان کە بە کەمترین ماوە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات، ماسکی ھەنگوین و لیمۆ و شەکرە، کە پێویستە سەرەتا ئاوی نیو لیمۆ، لەگەڵ دوو کەوچکی بچووک شەکر و دوو کەوچکی بچووک ھەنگوین تێکەڵ بکەیت، پاشان بە لۆکەیەک لە ڕوخسارت و دوای نیو کاتژمێر بە ئاوی سارد بیشۆ.
بۆ ئەوەی ئەو ماسکەش سوودی باشی بۆت ھەبێت، پێویستە لە ھەفتەیەکدا دوو جار ئەنجامی بدەیتەوە، دوای مانگێکیش ھەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەیت.