حكوومه‌تی هیندستان ره‌حنه‌یه‌كی توندی ئاراسته‌ی قوتابخانه‌كانی وڵاته‌كه كردووه كه گوێ ناده‌نه ئه‌و قوتابیانه‌ی كه جانتای گران له پشتیان هه‌ڵده‌گرن، به‌هۆی ئەوەی جانتای كێشی گران له دوا رۆژدا كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌نێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیتەرز) نووسیویه‌تی، "حكوومه‌تی هیندستان داوای له قوتابخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه 10% له كێشی ئه‌و جانتایانه كه‌مبكه‌نه‌وه كه قوتابیان له‌كاتی چوونیان بۆ قوتابخانه هه‌ڵی ده‌گرن و له پۆله سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا قوتابخانه‌كان نەهێڵن قوتابیه‌كان په‌رتووكه‌كان ببه‌نه ماڵه‌وه".
ئه‌م داوایه‌ی حكوومه‌تی هیندستان له‌و كاته‌داهات كه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له وڵاته‌كه كراوه و تێدا ده‌ركه‌وتووه 68% منداڵان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری تووشی ئازاره‌كانی پشت ده‌بن و توێژینه‌وه‌كه‌یش پێی وایه هۆكاره‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و جانتایانه‌ی قوتابیان کە کێشی زۆرە و لە پشتیان دەکەن.