بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 3/12/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه 4/12/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ته‌نیا له دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه باران هه‌یه.