به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، له ئاگادارییه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، پله‌ى گه‌رمى له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان داده‌به‌زێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له ئه‌نجامى به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆى سیبیریا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت پله‌ى گه‌رمى 3 تا 5 پله نزم بێته‌وه، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ده‌گاته ژێر سفرى سه‌دى".
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، خێرایی با له هه‌ندێك كات و شوێن چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووى 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، به تایبه‌تى له سلێمانى و گه‌رمیان.
ده‌قى ئاگادارییه‌كه‌ى كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان: