كچه‌ شه‌هیدێك له‌ سویده‌وه‌ ده‌گەڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان

مامانی‭ ‬ژنه‌‭ ‬ئاوارەکان‌‭ ‬و‭ ‬تیمارسازی‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬برینداره‌كانه‌‭ ‬

13/01/2016 - 17:11 بڵاوکراوەتەوە لە چاوپێكەوتن

 

كچه‌‭ ‬شه‌هیدێك‭ ‬له‌‭ ‬سویده‌وه‌‭ ‬ده‌گه‌رێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستان‭  ‬تاوه‌كو‭ ‬خزمه‌تی‭ ‬ئاواره‌كان‭ ‬و‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬بكات،‭ ‬ئه‌و‭ ‬مامانیی‭ ‬بۆ‭ ‬ژنه‌‭ ‬ئاواره‌كان‭ ‬كردووه‌،‭ ‬نانه‌وا‭ ‬و‭ ‬چێشتلێنه‌ریش‭ ‬بووه‌،‭ ‬جلوبه‌رگی‭ ‬دابه‌ش‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬چه‌ندین‭ ‬كاری‭ ‬له‌‭ ‬كه‌مپه‌كان‭ ‬كردووه‌،‭ ‬له‌‭ ‬پاڵ‭ ‬ئه‌وه‌شدا‭ ‬له‌‭ ‬به‌ره‌كانی‭ ‬شه‌ردا‭ ‬هاوكاریی‭ ‬پێشمه‌رگه‌ی‭ ‬كردووه‌‭.‬

دكتۆره‌‭ ‬سارا‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬دۆسكی،‭ ‬كچی‭ ‬شه‌هیدی‭ ‬سه‌ركرده‌‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬حه‌سه‌ن‭ ‬باجلۆرییه‌‭ ‬و‭  ‬نۆژداری‭  ‬تایبه‌تی‭ ‬ئافره‌تانه‌،‭ ‬له‌‭ ‬گفتوگۆیه‌كی‭ ‬تایبه‌تی‭ (‬باس‭) ‬قسه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬چۆنیه‌تیی‭ ‬گه‌رانه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬سویده‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬هاوكارییه‌كانی‭ ‬بۆ‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬و‭ ‬ئاواره‌كان‭  ‬ده‌كا

له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1974‭ ‬سارا‭ ‬خزمه‌تی‭ ‬به‌‭ ‬ئاواره‌كانی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬ئێران‭ ‬كردووه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬خۆی‭ ‬گوتی‭: ‬زئه‌و‭ ‬كات‭ ‬له‌‭ ‬ئێران‭ ‬له‌‭ ‬گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬خۆم‭ ‬ئاواره‌‭ ‬بووم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هاوكاریی‭  ‬ئاواره‌كانم‭ ‬ده‌كرد‭ ‬له‌‭ ‬كه‌مپه‌كان‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬نه‌خۆشخانه‌ی‭ ‬كه‌مپه‌كانیش‭ ‬كارم‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬پێشمه‌رگه‌ش‭ ‬بووم‭.‬

دۆسكی‭ ‬كه‌‭ ‬پێشووتر‭ ‬دوو‭ ‬جار‭ ‬بریندار‭ ‬بووه‌‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ده‌خاته‌‭ ‬روو‭ ‬كاتێك‭ ‬كه‌‭ ‬بینیویه‌تی‭ ‬ئاواره‌یه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬له‌‭  ‬كوردستانه‌‭ ‬و‭ ‬داعش‭ ‬په‌لاماری‭ ‬كوردستانی‭ ‬داوه‌‭ ‬زۆر‭ ‬خه‌می‭ ‬خواردووه‌‭ ‬و‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬گریاوه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬بڕیاری‭ ‬داوه‌‭ ‬له‌‭ ‬سویده‌وه‌‭ ‬بگه‌رێته‌وه‌‭ ‬كوردستان،‭ ‬گوتیشی‭: ‬زله‌‭ ‬ساڵی‭ ‬2014‭  ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬په‌لاماری‭ ‬داعش‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌ر‭ ‬كوردستان‭ ‬هاتمه‌وه‌،‭ ‬راسته‌وخۆ‭ ‬چوومه‌‭ ‬كه‌مپی‭ ‬ئاواره‌كانی‭ ‬شه‌نگال‭ ‬و‭ ‬ده‌ستم‭ ‬به‌‭ ‬هاوكاریكردنیان‭ ‬كرد‭.‬

ئه‌و‭ ‬كچه‌‭ ‬شه‌هیده‌‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬ورده‌كاریی‭ ‬جۆری‭  ‬هاوكارییه‌كانی‭ ‬ده‌یگوت‭: ‬له‌‭ ‬كه‌مپه‌كان‭ ‬ئاواره‌‭ ‬نه‌خۆشه‌كانم‭  ‬ده‌بینی،‭ ‬ئافره‌ته‌‭ ‬دووگیانه‌كانم‭ ‬ده‌بینی‭ ‬و‭ ‬وه‌كو‭ ‬چۆن‭ ‬مامانیم‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬له‌و‭ ‬ماوه‌یه‌‭ ‬توانیم‭ ‬مامانی‭  ‬سه‌دان‭ ‬منداڵی‭ ‬ئاواره‌‭ ‬بم،‭ ‬تەنیا‭ ‬له‌‭ ‬مانگی‭ ‬2ی‭ ‬ساڵی‭ ‬2015‭  ‬به‌‭ ‬تەنیا‭ ‬و‭ ‬به‌بێ‭ ‬هیچ‭ ‬كه‌سێك،‭ ‬مامانی‭ ‬62‭ ‬منداڵ‭ ‬بووم،‭ ‬شه‌و‭ ‬و‭ ‬رۆژ‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬كچی‭ ‬نه‌خۆشی‭ ‬په‌نابه‌رانم‭ ‬ده‌بینی‭ ‬و‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬كه‌مپه‌كاندا‭ ‬ده‌گه‌رام،‭ ‬دواتر‭ ‬چوومه‌‭ ‬كۆبانێ،‭ ‬له‌وێش‭ ‬هاوكاریی‭ ‬زۆری‭ ‬ئاواره‌كانم‭  ‬كرد‭.‬

دكتۆره‌‭ ‬سارا‭ ‬محه‌مه‌د‭ ‬دۆسكی‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬شاره‌زایی‭ ‬و‭ ‬پسپۆریی‭ ‬له‌‭ ‬منداڵبوون‭ ‬و‭ ‬ژنانه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬خسته‌‭ ‬روو‭ ‬هه‌موو‭ ‬جۆره‌‭ ‬خزمه‌تێكی‭ ‬به‌‭ ‬ئاواره‌كان‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬شانازییشی‭ ‬پێوه‌‭ ‬ده‌كه‌م،‭ ‬جه‌ختیشی‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬به‌ره‌كانی‭ ‬شه‌ریش‭ ‬هاوكاریی‭ ‬پێشمه‌رگه‌ی‭ ‬كردووه‌،‭ ‬گوتیشی‭: ‬وه‌كو‭ ‬پێشمه‌رگه‌یه‌ك‭  ‬به‌شدار‭ ‬بووم،‭ ‬برینی‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬برینداره‌كانم‭  ‬تیمار‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬برینی‭ ‬برینداره‌كانیشن‭  ‬ده‌دوورییه‌وه‌‭.‬

ئه‌و‭ ‬روونی‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬هه‌بوونی‭ ‬منداڵی‭ ‬بێ‭ ‬سه‌رپه‌رشت‭ ‬له‌‭ ‬كه‌مپه‌كان‭ ‬زۆر‭ ‬ئازاری‭ ‬داوه‌‭ ‬و‭ ‬خه‌می‭ ‬پێ‭ ‬خواردووه‌‭.‬

دكتۆره‌‭ ‬سارا‭ ‬كه‌‭ ‬دانیشتووی‭ ‬سویده‌،‭ ‬هێما‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬ده‌كات‭ ‬له‌و‭ ‬ماوه‌یه‌‭ ‬2‭ ‬ته‌ن‭ ‬جلوبه‌رگی‭ ‬له‌‭ ‬سویده‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ئاواره‌كان‭ ‬هێناوه‌‭ ‬و‭ ‬دابه‌شی‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬خۆیشی‭ ‬داووده‌رمانی‭ ‬بۆ‭ ‬هێزه‌كانی‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬بردووه‌‭: ‬اخۆبه‌خشانه‌‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ئه‌ركی‭ ‬خۆم‭ ‬كارم‭ ‬كردووه‌‭ ‬و‭ ‬پاره‌شم‭ ‬خه‌رج‭ ‬كردووه‌،‭ ‬چاوم‭ ‬له‌وه‌‭ ‬نه‌بووه‌‭ ‬پاره‌‭ ‬له‌‭ ‬هیچ‭ ‬كه‌س‭ ‬و‭ ‬لایه‌نێك‭ ‬وه‌ربگرم،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬هاتمه‌وه‌‭ ‬خزمه‌تی‭ ‬میلله‌تی‭ ‬خۆم‭ ‬بكه‌م‭ ‬ئه‌وه‌شی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ستم‭ ‬بێت،‭ ‬قه‌ت‭  ‬كه‌مته‌رخه‌می‭ ‬ناكه‌م‭.‬

دۆسكی‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬چه‌ند‭ ‬رۆژێكه‌‭ ‬گه‌راوه‌ته‌وه‌‭ ‬سوید‭ ‬و‭ ‬بڕیاره‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬كه‌سێكی‭ ‬سویدیش‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆی‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستان‭ ‬بهێنێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬هاریكاریكردنی‭ ‬ئاواره‌كان‭: ‬اله‌و‭ ‬شاره‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬تیایدام‭ ‬خه‌ڵك‭ ‬هاوكاریم‭ ‬ده‌كه‌ن‭ ‬بۆ‭ ‬گه‌یاندنی‭ ‬كۆمه‌ك‭ ‬بۆ‭ ‬ئاواره‌كان‭ ‬و‭ ‬بڕیاریشه‌‭ ‬رێكخراوێك‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌و‭ ‬مه‌به‌سته‌‭ ‬دروست‭ ‬بكه‌ین،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬بڕیاره‌‭ ‬2‭ ‬ژنی‭ ‬سویدی‭ ‬له‌گه‌ڵم‭ ‬بێن‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستانس‭.‬

به‌هۆی‭ ‬دیاریی‭ ‬كاره‌كانی‭ ‬سارا‭ ‬دۆسكی‭ ‬له‌‭ ‬لایه‌ن‭ ‬سه‌رۆكی‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬چه‌ندین‭ ‬به‌رپرسی‭ ‬تر‭ ‬پێشوازیی‭ ‬لێ‭ ‬كراوه‌‭.‬

دكتۆره‌‭  ‬سارا‭ ‬ماوه‌ی‭  ‬30‭ ‬ساڵه‌‭ ‬له‌‭ ‬سوید‭ ‬ده‌ژی‭ ‬و‭ ‬بڕیاره‌‭ ‬به‌م‭ ‬نزیكانه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كاری‭ ‬خۆبه‌خشی‭ ‬دووباره‌‭ ‬بگه‌رێته‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستان‭.‬

 

ئەلبوومی وێنەکان