كورده‌كانى جۆرجیا چاویان له‌ كوردستانه‌

جۆرجیا‭ ‬یه‌كێكه‌‭ ‬له‌و‭ ‬كۆمارانه‌ى‭ ‬دواى‭ ‬هه‌ڵوشانه‌وه‌ى‭ ‬یه‌كێتیى‭ ‬سۆڤیه‌ت،‭ ‬له‌‭ ‬ساڵى‭ ‬1991‭ ‬سه‌ربه‌خۆیى‭ ‬خۆى‭ ‬ڕاگه‌یاندووه‌‭ ‬و‭ ‬پایته‌خته‌كه‌ى‭ ‬شارى‭ ‬تبلیسه‌،‭ ‬ئێستا‭ ‬به‌‭ ‬هه‌زاران‭ ‬كورد‭ ‬له‌و‭ ‬شاره‌‭ ‬و‭ ‬شاره‌كانى‭ ‬دیكه‌ى‭ ‬جۆرجیا‭ ‬ژیان‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ده‌به‌ن،‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬كوردانی‭ ‬گۆرجستان‭ ‬ناسراون‭ ‬و‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬كولتوورێكی‭ ‬ده‌وڵه‌مه‌ندی‭ ‬كورده‌واریین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬جێی‭ ‬داخه‌،‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬مێژووی‭ ‬ئه‌و‭ ‬كوردانه‌‭ ‬به‌وردی‭ ‬نه‌نووسراوه‌ته‌وه‌‭. ‬له‌م‭ ‬دیمانه‌‭ ‬تایبه‌ته‌ی‭ (‬باس‭)‬دا،‭ ‬مێژوونووس‭ ‬و‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتناس‭ ‬و‭ ‬كوردناس‭ ‬و‭ ‬یاساناس،‭ ‬كه‌ره‌مێ‭ ‬ئۆغز،‭ ‬كه‌‭ ‬كوردێكى‭ ‬ڕه‌سه‌نى‭ ‬سه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ئایینى‭ ‬ئێزیدییه‌‭ ‬و‭ ‬ساڵی‭ ‬1937‭ ‬له‌دایك‭ ‬بووه‌،‭ ‬چه‌ندین‭ ‬زانیاریی‭ ‬ورد‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كوردانی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬باس‭ ‬ده‌كات‭.‬

‭(‬باس‭) ‬با‭ ‬له‌‭ ‬خۆته‌وه‌‭ ‬ده‌ست‭ ‬پێ‭ ‬بكه‌ین؟

كه‌ره‌مێ‭ ‬ئۆغه‌ز‭:‬‭ ‬ئه‌ز‭ ‬كوردم‭ ‬و‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬جۆرجیام،‭ ‬ئایینی‭ ‬من‭ ‬ئێزدییه‌‭ ‬و‭ ‬باوك‭ ‬و‭ ‬دایكی‭ ‬من‭ ‬بۆ‭ ‬پاراستنی‭ ‬ئایینی‭ ‬ئێزدى‭ ‬ناچار‭ ‬بوون‭ ‬له‌‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬قه‌وقاز‭ ‬كۆچ‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1916دا‭ ‬گه‌یشتنه‌‭ ‬ئێره‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬له‌و‭ ‬ساڵه‌دا‭ ‬شه‌ڕێكی‭ ‬قورس‭ ‬له‌نێوان‭ ‬عوسمانییە‌كان‭ ‬و‭ ‬ئێزدییه‌كان‭ ‬ڕووی‭ ‬دا‭. ‬بۆیه‌‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬بگوترێت‭ ‬له‌و‭ ‬ساڵه‌دا‭ ‬ئێزدییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬وان‭ ‬و‭ ‬قارس‭ ‬ڕووبه‌ڕووى‭ ‬جینۆسایدێكی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬بوونه‌وه‌،‭ ‬ئه‌وه‌ش‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬كوردبوون‭ ‬و‭ ‬ئێزدیى‭ ‬بوونیان،‭ ‬چونكه‌‭ ‬داوایان‭ ‬لێ‭ ‬كردن‭ ‬واز‭ ‬له‌‭ ‬ئایینی‭ ‬ئێزدی‭ ‬بێنن‭. ‬بۆیه‌‭ ‬له‌و‭ ‬ده‌مه‌دا‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬250000‭ ‬هه‌زار‭ ‬ئێزدی‭ ‬هاتنه‌‭ ‬قڕكردن،‭ ‬یان‭ ‬كوشتن‭. ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬كوشتنیش‭ ‬ڕزگاریان‭ ‬بوو،‭ ‬تا‭ ‬چه‌ند‭ ‬ساڵێك‭ ‬تووشی‭ ‬نه‌بوونی‭ ‬و‭ ‬نه‌دارییه‌كی‭ ‬زۆر‭ ‬بوونه‌وه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬زمانی‭ ‬ڕووسییان‭ ‬نه‌ده‌زانی،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬ماڵ‭ ‬و‭ ‬زێڕ‭ ‬و‭ ‬هه‌رچی‭ ‬هه‌یانبوو‭ ‬فرۆشتیان،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬دواجار‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ڕژێمی‭ ‬سۆڤیه‌ت،‭ ‬زارۆكێن‭ ‬مه‌‭ ‬چوونه‌‭ ‬خوێندن‭ ‬و‭ ‬منیش‭ ‬خۆم‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1937‭ ‬لێره‌‭ ‬له‌دایك‭ ‬بووم‭.  ‬

‭(‬باس‭) ‬ژماره‌ى‭ ‬ئه‌و‭ ‬كوردانه‌‭ ‬چه‌نده‌‭ ‬كه‌‭ ‬ئێستا‭ ‬له‌‭ ‬تبلیسى‭ ‬پایته‌خت،‭ ‬یان‭ ‬له‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬ده‌ژین؟

كه‌ره‌مێ‭ ‬ئۆغه‌ز‭:‬‭ ‬ئێستا‭ ‬20‭ ‬بۆ‭ ‬25‭ ‬هه‌زار‭ ‬كورد‭ ‬لێره‌‭ ‬ده‌ژین،‭ ‬ئه‌و‭ ‬ڕێژه‌یه‌‭ ‬به‌‭ ‬به‌راورد‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬پێشان‭ ‬زۆر‭ ‬كه‌مه‌‭ ‬و‭ ‬پێشان‭ ‬پتر‭ ‬بوون،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬و‭ ‬ڕووسیا‭ ‬كۆچیان‭ ‬كرد‭. ‬ئه‌و‭ ‬كوردانه‌ی‭ ‬كه‌‭ ‬لێره‌‭ ‬ده‌ژین‭ ‬هه‌موویان‭ ‬ئایینیان‭ ‬ئێزدییه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬پێش‭ ‬ساڵی‭ ‬1944‭ ‬كوردی‭ ‬موسڵمانیش‭ ‬لێره‌‭ ‬ژیاون،‭ ‬ئه‌وكات‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬70‭ ‬هه‌زار‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬جۆرجیا‭ ‬ده‌ژیان،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ڕژێمی‭ ‬ستالین‭ ‬ده‌ربه‌ده‌ر‭ ‬و‭ ‬ئاواره‌‭ ‬بوون،‭ ‬تا‭ ‬ئێستاش‭ ‬به‌‭ ‬هۆكاری‭ ‬بێكاری‭ ‬و‭ ‬خراپیی‭ ‬باری‭ ‬ئابووری،‭ ‬كۆچی‭ ‬كوردان‭ ‬له‌‭ ‬جۆرجیا‭ ‬هه‌ر‭ ‬به‌رده‌وامه‌‭ ‬و‭ ‬زۆربه‌یان‭ ‬لێره‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ڕووسیا‭ ‬و‭ ‬ئه‌وروپا‭ ‬ده‌چن‭. ‬

‭(‬باس‭) ‬كوردانی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬له‌‭ ‬ڕووی‭ ‬خۆپێگه‌یاندن‭ ‬و‭ ‬خوێندنه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬چ‭ ‬ئاستێكدان؟

كه‌ره‌مێ‭ ‬ئۆغه‌ز‭:‬‭ ‬پله‌ی‭ ‬زۆر‭ ‬باشیان‭ ‬له‌‭ ‬قۆناغى‭ ‬سه‌ره‌تایی‭ ‬تا‭ ‬قۆناغی‭ ‬زانكۆ‭ ‬و‭ ‬پرۆفیسۆرى‭ ‬به‌ده‌ست‭ ‬هێناوه‌،‭ ‬له‌‭ ‬زانكۆشدا‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬بڕوانامه‌ی‭ ‬به‌رزن،‭ ‬بۆ‭ ‬نموونه‌‭ ‬بڕوانامه‌ی‭ ‬پزیشكی‭ ‬و‭ ‬ئه‌ندازیاری‭ ‬و‭ ‬یاساناسی‭ ‬و‭ ‬تێكڕاى‭ ‬بواره‌كانى‭ ‬تر‭. ‬به‌ڵام‭ ‬به‌داخه‌وه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬گه‌نجه‌‭ ‬كوردانه‌ى‭ ‬خاوه‌نی‭ ‬بڕوانامه‌ی‭ ‬به‌رزن،‭ ‬ناتوانن‭ ‬له‌‭ ‬كوردستان‭ (‬مه‌به‌ستم‭ ‬كوردستانی‭ ‬باشووره‌‭)‬،‭ ‬خزمه‌تی‭ ‬وڵاتی‭ ‬خۆیان‭ ‬بكه‌ن،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬كاتدا‭ ‬هه‌ست‭ ‬ده‌كه‌م‭ ‬وڵاتیش‭ ‬ئه‌وانی‭ ‬ناوێت‭. ‬به‌‭ ‬بیرم‭ ‬دێت‭ ‬له‌‭ ‬ساڵی‭ ‬1959دا،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬مۆسكۆ‭ ‬قوتابی‭ ‬بووم،‭ ‬قوتابییانی‭ ‬كوردی‭ ‬عێراقم‭ ‬له‌وێ‭ ‬ده‌دیت،‭ ‬ئه‌وكات‭ ‬پارتی‭ ‬دیموكراتی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌وێ‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬ناوی‭ ‬مه‌لا‭ ‬مسته‌فای‭ ‬بارزانی‭ ‬وه‌كو‭ ‬گه‌وره‌ترین‭ ‬كه‌سایه‌تیی‭ ‬جیهانی‭ ‬بۆ‭ ‬ئێمه‌‭ ‬وابوو،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬من‭ ‬بوومه‌‭ ‬ئه‌ندامی‭ ‬پارتی‭ ‬دیموكراتی‭ ‬كوردستان‭. ‬جا‭ ‬ئه‌وكات‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ده‌مانگوت‭ ‬خودایه‌‭ ‬كه‌ی‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردی‭ ‬دروست‭ ‬ده‌بێت،‭ ‬تا‭ ‬ئێمه‌ش‭ ‬خزمه‌تی‭ ‬نه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گه‌لی‭ ‬خۆمان‭ ‬بكه‌ین؟‭ ‬له‌‭ ‬خوا‭ ‬به‌زیاد‭ ‬بێت‭ ‬ئێستا‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬دروست‭ ‬بووه‌،‭ ‬كاری‭ ‬زۆر‭ ‬له‌م‭ ‬هه‌رێمه‌دا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هه‌رێم‭ ‬نه‌یتوانیوه‌‭ ‬سوود‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌زموون‭ ‬و‭ ‬توانای‭ ‬كوردانی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬وه‌ربگرێت‭. ‬هیواخوازم‭  ‬له‌جیاتی‭ ‬هاووڵاتیی‭ ‬چینی‭ ‬و‭ ‬عاره‌ب‭ ‬و‭ ‬بیانی،‭ ‬سوود‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌زموونی‭ ‬كوردانی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬وه‌ربگیرێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬شاره‌زاییان‭ ‬له‌‭ ‬بواری‭ ‬جیاجیادا‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬یان‭ ‬هیچ‭ ‬نه‌بێت‭ ‬كوردانی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬وه‌كو‭ ‬قوتابی‭ ‬بۆ‭ ‬خوێندن‭ ‬له‌‭ ‬كوردستان‭ ‬وه‌ربگرن،‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬په‌یوه‌ندیی‭ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‭ ‬و‭ ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬شاندی‭ ‬ڕۆشنبیری‭ ‬و‭ ‬هونه‌ری‭ ‬له‌نێوان‭ ‬كوردانی‭ ‬جورجیا‭ ‬و‭ ‬كوردستان‭ ‬دروست‭ ‬بێت‭. ‬هه‌قه‌‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬پێیان‭ ‬بڵێ‭ ‬وه‌رنه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬وڵاتی‭ ‬خۆتان‭ ‬كار‭ ‬بكه‌ن‭. ‬با‭ ‬سوودى‭ ‬زیاتر‭ ‬له‌‭ ‬یه‌كتر‭ ‬وه‌ربگرین،‭ ‬با‭ ‬فێری‭ ‬سۆرانی‭ ‬بن،‭ ‬با‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬كوردستانی‭ ‬باشووریش‭ ‬فێری‭ ‬كرمانجی‭ ‬بن،‭ ‬هیچ‭ ‬نه‌بێت‭ ‬با‭ ‬وا‭ ‬بكه‌ن‭ ‬چوون‭ ‬و‭ ‬هاتن‭ ‬له‌‭ ‬نێوان‭ ‬كوردانی‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬جۆرجیا‭ ‬هه‌بێت‭.‬

‭(‬باس‭) ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردی‭ ‬دروست‭ ‬ده‌بێت؟

كه‌ره‌مێ‭ ‬ئۆغه‌ز‭:‬‭ ‬من‭ ‬جگه‌‭ ‬له‌‭ ‬كاری‭ ‬مێژوونووسی،‭ ‬كوردناسیشم‭. ‬كاری‭ ‬زۆرم‭ ‬بۆ‭ ‬مێژوو‭ ‬و‭ ‬كولتووری‭ ‬كوردستان‭ ‬كردووه‌،‭ ‬پێموایه‌‭ ‬به‌‭ ‬یه‌ك‭ ‬جار‭ ‬ناتوانرێت‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردستان‭ ‬دروست‭ ‬بكرێت،‭ ‬چونكه‌‭ ‬كورد‭ ‬و‭ ‬كوردستان‭ ‬دوژمنی‭ ‬زۆرى‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬و‭  ‬له‌‭ ‬ناوه‌وه‌ش‭ ‬هه‌ن‭. ‬دوژمنی‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬كورد،‭ ‬دژایه‌تیكردنى‭ ‬یه‌كتره‌‭ ‬له‌‭ ‬ناوه‌خۆدا‭. ‬خاڵێكی‭ ‬دیكه‌ش‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬هه‌ركه‌سه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌یه‌وێت‭ ‬ئه‌و‭ ‬ببێته‌‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدار،‭ ‬له‌‭ ‬هه‌ركه‌سه‌ى‭ ‬بپرسی‭ ‬ئایا‭ ‬تۆ‭ ‬ده‌توانی‭ ‬ببیته‌‭ ‬كاربه‌ده‌ست‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدار؟‭ ‬ده‌ڵێ‭: ‬به‌ڵێ‭ ‬ده‌توانم‭. ‬ئاخر‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬بۆ‭ ‬ئه‌م‭ ‬كاره‌ت‭ ‬ئه‌زموونت‭ ‬نه‌بێت‭ ‬و‭ ‬هیچی‭ ‬لێ‭ ‬نه‌زانی‭ ‬چۆن‭ ‬ده‌توانی‭ ‬ببى‭ ‬به‌‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬و‭ ‬ده‌سه‌ڵاتدار،‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬له‌‭ ‬كوردستان‭ ‬مه‌سعود‭ ‬بارزانی‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬كوڕی‭ ‬مه‌لا‭ ‬مسته‌فای‭ ‬مه‌زنه‌‭. ‬جگه‌‭ ‬له‌وه‌ش،‭ ‬مه‌سعود‭ ‬بارزانی‭ ‬هه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬زووه‌وه‌‭ ‬چۆته‌‭ ‬چیا‭ ‬و‭ ‬پێشمه‌رگایه‌تیی‭ ‬كردووه‌،‭ ‬هه‌روه‌ك‭ ‬چۆن‭ ‬باوكیشی‭ ‬له‌‭ ‬منداڵییدا‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كوردستان‭ ‬به‌ند‭ ‬كراوه‌،‭ ‬عه‌بدولسه‌لام‭ ‬بارزانییش‭ ‬به‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شێوه‌‭. ‬بۆیه‌‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ده‌رفه‌ت‭ ‬بدرێته‌‭ ‬مه‌سعود‭ ‬بارزانی‭ ‬تا‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردستان‭ ‬دروست‭ ‬بكات،‭ ‬چونكه‌‭ ‬كه‌سایه‌تییه‌كی‭ ‬گه‌وره‌یه‌‭ ‬و‭ ‬كاری‭ ‬مه‌زنى‭ ‬بۆ‭ ‬كورد‭ ‬كردووه‌‭. ‬بۆیه‌‭ ‬پێمباشه‌‭ ‬بوار‭ ‬بدرێته‌‭ ‬مه‌سعود‭ ‬بارزانی،‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردی‭ ‬دروست‭ ‬بكات‭. ‬دواى‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬سنووری‭ ‬كوردستان‭ ‬دیاری‭ ‬كرا‭ ‬و‭ ‬وڵاتانى‭ ‬دونیا‭ ‬وه‌كو‭ ‬ده‌وڵه‌ت‭ ‬دانیان‭ ‬به‌‭ ‬كوردستاندا‭ ‬نا،‭ ‬بەتایبەتی‭ ‬نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‭ ‬دانی‭ ‬به‌‭ ‬ده‌وڵه‌تی‭ ‬كوردستاندا‭ ‬نا،‭ ‬ئه‌وكاته‌‭ ‬سیسته‌م‭ ‬بۆ‭ ‬كوردستان‭ ‬دابنێن‭ ‬و‭ ‬په‌یڕه‌وی‭ ‬بكه‌ن‭. ‬من‭ ‬له‌‭ ‬بیرمه‌‭ ‬له‌‭ ‬ساڵانی‭ ‬شه‌سته‌كان،‭ ‬كۆنفرانسێكی‭ ‬پارتی‭ ‬دیموكراتی‭ ‬كوردستان‭ ‬له‌‭ ‬مۆسكۆ‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬كورده‌كانی‭ ‬سووریاش‭ ‬له‌وێ‭ ‬ئاماده‌‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬وه‌كو‭ ‬یه‌ك‭ ‬تیم‭ ‬كاریان‭ ‬ده‌كرد‭. ‬بۆیه‌‭ ‬ئێستاش‭ ‬پێویسته‌‭ ‬كورد‭ ‬یه‌كگرتوو‭ ‬بێت،‭ ‬تا‭ ‬ده‌وڵه‌ته‌كه‌‭ ‬دروست‭ ‬بێت‭. ‬له‌پاڵ‭ ‬ئه‌م‭ ‬خاڵه‌شدا،‭ ‬پێویسته‌‭ ‬ئاستی‭ ‬زانیاری‭ ‬و‭ ‬پێگه‌یاندنی‭ ‬تاكی‭ ‬كورد‭ ‬به‌رز‭ ‬بكرێته‌وه‌،‭ ‬هه‌مووان‭ ‬بخوێنن‭ ‬و‭ ‬تاكی‭ ‬كورد‭ ‬وه‌ك‭ ‬تاكی‭ ‬ئه‌وروپایی‭ ‬پڕ‭ ‬بێت‭ ‬له‌‭ ‬زانست‭ ‬و‭ ‬زانیاری،‭ ‬له‌‭ ‬پاڵ‭ ‬ئه‌وانیشدا‭ ‬ده‌بێت‭ ‬ژنی‭ ‬كورد،‭ ‬به‌‭ ‬ته‌واوی‭ ‬مافه‌كانی‭ ‬بگات،‭ ‬چونكه‌‭ ‬وڵات‭ ‬تەنیا‭ ‬به‌‭ ‬پیاو‭ ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬ناچێت‭. ‬

‭(‬باس‭) ‬وه‌كو‭ ‬نووسه‌رانی‭ ‬كوردی‭ ‬ده‌ره‌وه‌ی‭ ‬كوردستان،‭ ‬چیتان‭ ‬بۆ‭ ‬دۆزی‭ ‬كورد‭ ‬كردووه‌؟

كه‌ره‌مێ‭ ‬ئۆغه‌ز‭:‬‭ ‬ئێمه‌ى‭ ‬نووسه‌رانی‭ ‬كورد‭ ‬له‌‭ ‬یه‌ریڤان‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬تبلیسی‭ ‬پایته‌ختی‭ ‬جۆرجیا،‭ ‬زۆر‭ ‬نووسین‭ ‬و‭ ‬كتێبمان‭ ‬بۆ‭ ‬كورد‭ ‬به‌‭ ‬زمانی‭ ‬ڕووسی‭ ‬و‭ ‬ئه‌رمه‌نی‭ ‬و‭ ‬جۆرجی‭ ‬ده‌ركردووه‌،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬لێره‌‭ ‬ڕادیۆی‭ ‬كوردی‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬و‭ ‬هه‌ق‭ ‬وایه‌‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬هاوكاری‭ ‬بێت‭. ‬ئێمه‌‭ ‬ده‌مانه‌وێت‭ ‬په‌یوه‌ندییه‌كانی‭ ‬كوردانی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬و‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬زۆر‭ ‬باش‭ ‬بێت،‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ده‌مانه‌وێت‭ ‬به‌‭ ‬فه‌رمی‭ ‬نه‌ك‭ ‬وه‌كو‭ ‬میوان،‭ ‬بێینه‌‭ ‬كوردستان‭ ‬و‭ ‬كتێب‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬كوردستان‭ ‬بنووسین،‭ ‬دواجار‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ده‌مانه‌وێت‭ ‬زارۆكه‌كانمان‭ ‬بزانن‭ ‬كه‌‭ ‬كوردستان‭  ‬هه‌یه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئێستا‭ ‬كوردانی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬باری‭ ‬ئابوورییان‭ ‬خراپه‌‭ ‬و‭ ‬ناتوانن‭ ‬په‌ره‌‭ ‬به‌‭ ‬لایه‌نی‭ ‬كولتووری‭ ‬كوردی‭ ‬بده‌ن‭. ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬كۆمۆنیستدا‭ ‬هه‌موو‭ ‬شتێك‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬ڕێكخستنی‭ ‬گه‌نجان،‭ ‬شانۆی‭ ‬كوردی،‭ ‬بنكه‌ی‭ ‬شاعیران‭ ‬و‭ ‬نووسه‌ران‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬كورد‭ ‬لێره‌‭ ‬به‌‭ ‬فه‌رمی‭ ‬بوونی‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ئێستا‭ ‬كوردانی‭ ‬جۆرجیا‭ ‬هه‌موو‭ ‬ئه‌مانه‌ى‭ ‬له‌ده‌ست‭ ‬چووه‌‭. ‬

هێمن‭ ‬كاكه‌یی 29/12/2015 - 02:04 بڵاوکراوەتەوە لە چاوپێكەوتن