مه‌ریوان ئیبراهیم: بریا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌ر نه‌بوایه‌

هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان ئیبراهیم كه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه‌ له‌ بواری شانۆ و درامادا‌ چ وه‌ك نواندن و چ وه‌ك ده‌رهێنان كار ده‌كات، له‌ زۆربه‌ی دراماكاندا دێته‌ به‌رچاومان. ئه‌و جیا له‌ هاوڕێكانی كه‌ زۆربه‌یان ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ری كۆمیدی نه‌بن، ئه‌وا ڕۆڵی كۆمیدیا ده‌بینن، له‌ هیچ كارێكی نواندندا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی نابینرێت، بۆیه‌ به‌ ئه‌كته‌ره‌ جدییه‌كه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌، له‌م دیمانه‌یه‌ی (باس)دا ڕووبه‌ڕووی چه‌ند پرسیارێك ده‌بێته‌وه‌.
 
(باس) پێشتر بینه‌ری دراماكانتان زۆر بوون و ئێسته‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێ بینه‌ر كه‌م بووه‌، بۆچی؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: جاران خه‌ڵك تامه‌زرۆى بینینى دراماى كوردى بوون، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێسته‌ش بینه‌رێكى باشمان هه‌یه‌، به‌ڵام خه‌ونى ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌وكاته‌ كارى جوان و جدى بوو كه‌ ده‌یویست بینه‌ره‌كه‌ى ڕازى بكات، بۆیه‌ هه‌وڵى ده‌دا هونه‌رى پێشكه‌ش بكات، ئێسته‌یش هونه‌رمه‌ندى جدیمان زۆره‌، به‌ڵام داخه‌كه‌م گرینگییان پێ نادرێت، بۆیه‌ له‌و بۆشاییه‌ هونه‌رییه‌دا ناهونه‌رمه‌ند زۆر بوون و كارى خراپ ده‌كرێت.
(باس) چى بكرێت تا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ ڕابكێشینه‌وه‌؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: باشترین هۆكار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرییه‌وه‌ هه‌وڵ بدرێت پشتگیریى هونه‌رمه‌ندى جدى بكرێت، پاشان تی ڤییه‌كان به‌ مادى و مه‌عنه‌وى پاڵپشتى هونه‌رمه‌ندانى به‌ ئه‌زموون بكه‌ن و ڕێگایان بۆ خۆش بكه‌ن تا كارى زۆر باش بكرێت و جه‌ماوه‌ر چیتر واز له‌و دراما بیانییە‌ كاڵوكرچانه‌ بێنن.
(باس) پێت وایه‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى به‌پێى پێویست خزمه‌تى هونه‌رى كوردیى كردووه‌؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: بریا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ هه‌ر نه‌بوایه‌.
(باس) كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان تا چه‌ند خزمه‌تى دراماى كوردییان كردووه‌؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: داخه‌كه‌م كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان ئێسته‌ بووه‌ به‌ كه‌ناڵه‌ توركییه‌كان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بایه‌خ به‌ درامای كوردی نادرێت.
(باس) هه‌ندێك ده‌ڵێن واى لێ هاتووه‌ فاتیحه‌ بۆ دراماى كوردى بخوێنین، ئه‌ی ڕای تۆ؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: له‌م كاته‌دا وایه‌، به‌ڵام ناشبێت بێ هیوا بین، چونكه‌ هه‌م بینه‌رى باش و هه‌م ده‌رهێنه‌رى باشمان هه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌قى باشمان زۆر كه‌مه‌.
(باس) زۆر جار ده‌گوترێ جووڵەی هونه‌ری له‌ سلێمانى باشتره‌ وه‌ك له‌ شاره‌كانى تر، وایه‌؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: جیاوازییه‌كى زۆر نابینم له‌نێوان شاره‌كاندا، هونه‌رى باش هه‌وڵى باشتر ده‌دات ئیتر له‌ هه‌ر شوێنێكدا بێت، هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت كارى باش بكات.
(باس) زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان پێیان وایه‌ دراماى جاران له‌ هى ئێسته‌ هونه‌ریتر بوون، بۆچی؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: جاران هونه‌رمه‌ند خۆشه‌ویستیى بۆ هونه‌ره‌كه‌ى هه‌بوو و له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیا، بیرى له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ هونه‌رێكى جوان به‌ بینه‌ره‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات و بۆ پاره‌ نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ هونه‌ر بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێسته‌ واى نابینم، بۆیه‌ ده‌ڵێم هونه‌رى كوردیم ڕۆ.
(باس) هه‌ندێك پێیان وایه‌ هونه‌رمه‌ندان له‌ به‌رامبه‌ر كاره‌كانیاندا پاره‌یه‌كى زۆر باش وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌یان تا چه‌ند ڕاسته‌؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: له‌لاى زۆربه‌ى هونه‌رمه‌نده‌كان به‌ نانه‌سكێ و لاى هه‌ندێكیش ڕژاوه‌، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ى به‌ ناوی هونه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت.
(باس) هونه‌ر خزمه‌تى تۆى كردووه‌، واته‌ توانیوته‌ به‌ هونه‌ره‌كه‌ت بژیت؟
مه‌ریوان ئیبراهیم: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ خزمه‌تى كردووم كه‌ له‌لاى جه‌ماوه‌ره‌كه‌م شه‌رمه‌زارى نه‌كردووم، ئه‌وه‌یش بۆ من هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌.

28/12/2015 - 17:01 بڵاوکراوەتەوە لە چاوپێكەوتن