جووتیارێكى دانیشتووى پێنجوێن، بڕى 35 تەن شێلمى خۆماڵى به‌رهه‌م دێنێت و ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى كوردستانی دەکات.
له‌م باره‌یه‌وه، كارزان ئه‌حمه‌د، خاوه‌نى كێڵگه‌ى شێلم له پێنجوێن، به (باس)ى راگه‌یاند: ”له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى پاییز و ته‌واوبوونى میوه و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه هاوینییەکان، ئێستا له ده‌شتى برایم ئاواى خوار شارۆچكه‌ى پێنجوێن، وه‌رزى پێگه‌یشتن و هه‌ڵكه‌ندنى شێلم ده‌ستی پێكردووه“.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: ”پێنجوێن، له بوارى كشتوكاڵدا ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده، جووتیارانیش ساڵانه چه‌ندین جۆرى به‌رهه‌مى جیاوازى كشتوكاڵیی تێدا به‌رهه‌م دێنن“.
سه‌باره‌ت به كاتى چاندنى شێلم، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه: "له ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مووزه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به كێڵانى زه‌وییه‌كان و شێلمى تێدا ده‌چێنین، ماندووبوونێكى زۆرى هه‌یه، چونكه پێویستى به كێڵان و دواتریش بە پاكکردنەوە هەیە".
روونیشی كرده‌وه: "دواى هه‌ڵكه‌ندنى شێلمه‌كه و ده‌ركردنى له خاك، له‌ناو حه‌وزى ئاودا پاكی ده‌كه‌ینه‌وه و پاشانیش ده‌یخه‌ینه ناو كیسه، چونكه نابێت به قوڕه‌وه بیخه‌ینه بازاڕه‌وه".
ئه‌و جووتیاره باسی له‌وه‌ش كرد: ”ساڵى رابردوو، نزیكه‌ى 20 ته‌ن شێلممان ره‌وانه‌ى بازاڕ كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌رهه‌ممان بۆ 35 تەن به‌زر بووەته‌وه، به‌ڵام زۆر جار كێشه‌ى ساغبوونه‌وه و نرخمان هه‌یه و له عه‌لوه‌كاندا كیلۆى نزیكه‌ى 500 دینار ده‌كات“.
خاوه‌نى كێڵگه شێلمه‌كه‌ى پێنجوێن داواشی كرد حكومه‌ت كارئاسانییان بۆ بكات و پێدوایستییه‌كانى وه‌كوو (نه‌واركوت، په‌ین)یان به هه‌رزان بۆ دابین بكات.