به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له پارێزگای دهۆك ئاشكرای ده‌كات، كه نزیكه‌ی 50 تا 60 له‌و وه‌به‌رهێنه‌ره كوردانه‌ی كارگه‌یان له وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌یه، داوایان كردووه كارگه‌كانیان بگوزانه‌وه سنووری پارێزگای دهۆك، ژماره‌یه‌كی زۆری داواكاریی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی كارگه‌ی پیشه‌سازیشیان لایە.
نازناز عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له دهۆك، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ (باس) رای دەگەیەنێت، كارگه‌ی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ده‌توانن پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانمان دابین بكه‌ن و تێری بازاڕی ناوخۆیی بكه‌ن، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، كه هێشتا ڕه‌واج و خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌می خۆماڵی نییه و گوتی: "ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به هۆشیاریی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، ده‌بێ كار بۆ ئه‌وه بكرێت، خه‌ڵك به‌رهه‌می خۆماڵیی خۆش بوێت. بۆ ئه‌مه‌ش، ئێمە هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین كارگه ناوخۆییه‌كانمان توانای به‌رهه‌مهێنان و ئاستی كوالێتیی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رز و به‌رزتر بكه‌نه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شپێدانی پیشه‌سازی له پارێزگای دهۆك باس له‌وەش ده‌كات، له‌كاتێكدا هێشتا ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵكی ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی به‌ها و بایه‌خ بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی دابنێت و له په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆیی هاوكار بێت، كه‌چی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مه خۆماڵییه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كریت و ده‌ڵێت: "ئێستا زیاتر له 80%ی به‌رهه‌می كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له دهۆك، هه‌نارده‌ی پاریزگاكانی عێراق ده‌كرێت، چونكه هێشتا له ئاستی ناوخۆیی و كڕیاری كورد، بازاڕی به‌رهه‌می خۆماڵی لاوازه، ئه‌مه له‌كاتیكدایه، كه به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانمان له ئاستی جۆر و كوالێتییه‌وه زۆر له به‌رهه‌مه بیانییه هاورده‌كراوه‌كان باشترن. بۆ نموونه، به‌رهه‌مه سپیاییه ناوخۆییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ماست، زۆر له‌و به‌رهه‌مه هاودرانه‌ی له وڵاتانی تر ده‌هێندرێنه كوردستان، ته‌ندروست و كوالیتیی به‌رزترن".
ئاشكرایشی كرد، ژماره‌یه‌كی زۆری كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی له بواری جیاوازدا هه‌ن، ته‌نیا ڕه‌نگه له بواری بیناسازیی كه‌مێك لاواز بین، چونكه ڕێژه‌ی 10%یان وه‌ك پێویست كار ناكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا كارگه‌كانی خۆراك و خواردنه‌وه، كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و مۆبیلیات، مادده كیمیاوییه‌كان و پلاستیك، سپیایی و گۆشت، هه‌موو ئه‌وانه كاره‌ك ده‌كه‌ن و به‌رهه‌میان هه‌یه.
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته، ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی له پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد، كه ئه‌مساڵ هه‌موو كارگه پیشه‌سازییه‌كانی تری دهۆك ده‌كه‌ونه كار و جووڵه‌یه‌كی پیشه‌سازی و بازرگانیی زۆر باش له دهۆكدا هه‌یه، گوتیشی: "كارگه پیشه‌سازییه‌كانی ده‌ڤه‌ری دهۆك، زاخۆ، سێمێل و ئاكرێ هه‌موویان ده‌كه‌ونه كار و هاووڵاتییانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێستا ره‌وشی پیشه‌سازی له‌و سنووره زۆر باش و گه‌شه‌سه‌ندووه و خه‌ریكه به‌رهه‌مه‌كانمان له ئاستی عێراق و بازاڕی پارێزگاكانیدا ڕكابه‌ری به‌رهه‌مه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن و هیوادارین له ئاستی ناوخۆییشدا خه‌ڵكی ئێمه هۆشیارییه‌كه‌ی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی، كه پاڵپشتیی به‌رهه‌می خۆماڵی بكات".
نایشیشارێته‌وه كه ئه‌گه‌رچی ساڵی 2014 به هۆی شه‌ڕی داعش زۆر له كارگه‌كان له‌كار وه‌ستان و نه‌یانتوانی به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان عێراق بكه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و كارگه‌كان به‌هێزه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه كار و ڕه‌واجێكی زۆریش له ئاستی پارێزگاكانی عێراق له‌سه‌ر به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و گوتیشی: "به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی مووسڵ و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له پەیوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیداین، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به ڕه‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین و بازاڕی زیاتر بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان په‌یدا بكه‌ین. جێی خۆشحاڵییشه، كه وێرای كارگه‌كان، ئێستا چه‌ندین كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیی مۆدێرن له سنووری پارێزگای دهۆك دروست كراون".