پەرلەماننتارێک: عێراق ناتوانێت بەھۆی کورتھێنانی بودجەوە مووچە کەمبکاتەوە

07/09/2019 - 23:44 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند وێڕای کورتھێنان لە بودجەی عێراق،بەڵام ناتواندرێت دەستکاری مووچەی فەرمانبەران بکرێت و کەمبکرێتەوە.

 

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ساڵانە لە ئامادەکردنی بودجەی عێراقدا بەھۆی زۆری پێویستییەکانەوە بودجەی عێراق کورت دەھێنێت و پێدەچێت ئەمساڵیش بودجەکە کە لە ئێستادا لە ئامادەکردندایە ئەو کورتھێنانە ڕووبداتەوە".

 

گوتیشی: "ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەکەن ڕاست نین،چونکە مووچە بە یاسا ڕێکخراوە و بە یاساش کەمدەکرێتەوە ئەوەش کارێکی ئاسان و سادە نییە".

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە یاسای موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و عێراق جیاوازە و ئەگەر عێراقیش مەبەستێکی وای ھەبێت لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت.