وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی پێشانگا نێودەوڵەتییەکان دەردەکات

14 پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر دەکرێنەوە

12/01/2019 - 12:22 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی کردنەوە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەردەکات.

 

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ساڵی 2019، 15 پێشانگای نێودەوڵەتی لە شارەکانی هەولێر لە هەرێمی کوردستان و بەسرە، میسان و نەجەف لە عێراق دەکرێنەوە.

 

پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان، هەولێر (ئەوانەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەرپەرشتییان دەکات):

 

- پێشانگای ماڵ و خانووی نموونەیی لە 20-24ـی 2ـی 2019.

- ئۆتۆشۆ لە  6- 9ـی 3ـی 2019.

- بەرهەمە میسرییەکان لە 6- 17ـی 3ـی 2019.

- گەشتیاری لە 17- 19ـی 3ـی 2019.

- پێشانگای کتێب لە 3- 12ـی 4ـی 2019.

- کەلوپەلی بیناسازی و ئامێرە بیناسازییەکان و نوت و گاز لە 22- 25ـی 4ـی 2019.

- پزیشکی لە 2- 4ـی 5ـی 2019.

- کەلوپەلە عێراقییەکان و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە 26- 29ـی 6ـی 2019.

 

پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لە عێراق لە 2019:

 

- خواردن و خواردنەوە لە بەسرە

- عێراق ستایل بۆ جلوبەرگ، هۆتێل، پلاستیک و کاغەز لە بەسرە.

- وزە و ئاوەدانکردنەوە لە میسان.

- بازاڕکردن لە نەجەف.

- کۆنگرە و پێشنگای حەوتەمی تەندروستی لە بەسرە.

- گەشتیاری گەشت و گەشتیاری

- نەوت و گاز لە بەسرە.

 

جگە لەو هەشت پێشانگایەی وەزارەتی بازرگانیی ێراق لە هەولێر سەرپەرشتییان دەکات، ئەمساڵ لە هەولێر شەش پێشانگای نێودەوڵەتیی دیکەش دەکرێنەوە و ژمارەی پێشانگاکان دەگاتە 14 پێشانگا لەمساڵ.