ته‌ها قادر، گۆرانیبێژى كورد، به‌م زوانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 2/12/2019، ته‌ها قادر له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له كلیپه نوێیه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه.
ته‌ها قادر له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، به‌م زوانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، كه به ناوى (بیرم كردووى)ه، بڵاو ده‌كاته‌وه.
شاباز زه‌مانى، گۆرانیبێژى كورد تێكستى گۆرانییه‌كه‌ى ته‌هاى نووسیوه و ئاوازیشى بۆی داناوه، هونه‌رمه‌ند ئه‌فشین شوكرى كارى میوزیكى بۆ گۆرانییه‌كه كردووه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی سۆرانه، كۆلێژى ئه‌ندزیاریی ته‌لارسازى ته‌واو كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی به‌رچاویان هه‌یه.