هاوکات لەگەڵ ئەوەی سنە و سلێمانی وەک دوو شاری داهێنەری میوزیک و ئەدەب لەلایەن یۆنسکۆوە لە ڕێزی شارە داهێنەرەکانی جیهاندا تۆمار کرا، لە شاری سنە کتێبی مێژووی مۆسیقای سنە چاپ و بڵاو کرایەوە.
لەمبارەوە میدیا خۆجێیەکانی سنە بلاویان کردووەتەوە دوێنێ یەکشەممە 2019.11.3 لە رێوڕەسمێکدا لە ساری سنە کتێبی (مێژووی مۆسیقای سنە) لە کە لالەین (مستەفا زارعی)یەوە کۆ کراوەتەوە، بڵاو کرایەوە و پەردەی لەسەر لادرا.
ئەو کتێبە پاییزی ئەمساڵ و لە دووتوێی 157 لاپەڕە و بە شێوەی دیکیۆمێنت و وێنەی پێشەنگان و هونەرمەندانی مۆسیقای سنەی لە ماوەی٧٠ هەتا ٨٠ ساڵ لەمەوبەر لەخۆ گرتووە و چاپ کراوە.
هاوکات لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر کطیبی مێژووی مۆسیقای سنە دوو گرتە ڤیدیۆ و دیکیۆمێنتاری و دیمانە لەگەڵ پێشەنگان و هونەرمەندانی لەمێژینەی بواری مۆسیقای کوردی لە سنە پیشانی ئامادەبوان درا.
هاوکات بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرگێکی دیکە لە کتێبی مێژووی مۆسیقای سنە چاپ و بڵاو ببێتەوە.
لە پەراوێزی ئەو ڕێوڕەسمە کەلە سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە چوو، تیپی میوزیکی ئارێز بە چەند ئاهەنگێک بەشدارییان کرد.
چاپ بوونی ئەم کتێبە لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە شاری سنە وەک شاری داهێنەر لە بواری مۆسیقا لە ئاستی شارە داهێنەرانی جیهان ناسێندرا و ئەمەش بەڵگەیەکە لەسەر چالاکیی و داهێنەریی هونەرمەندانی بواری مۆسیقای کوردی لەو شارە.