ئاریاس جه‌وان، گۆرانیبێژى كورد، باس له‌وه ده‌كات كه به‌م زوانه نوێترین گۆرانییه‌كانى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئاریاس جه‌وان له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، كورته‌یه‌كى له گۆرانییه‌كى نوێى خۆى بڵاو كرده‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "وەرزی نوێی كاره‌کانم دەست پێ دەکەمەوه، ھیچ وەستانێک بێ ھۆ نییە، دڵنیابن بن جێگای ھەنگاوەکانم قایمتر کردووە".
ئه‌و گۆرانیبێژه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "سێ بەرھەمم لە داھاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکەمەوە، کە دەبێت ئێوە بڕیار بدەن کامیان بکەم بە کلیپ، فێرم بکە یەکێکە لەو بەرھەمانە".
ئاریاس جەوان خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، گۆرانییەکانی زیاتر بەشێوەی سینگڵ بڵاو کردووەتەوە، ڤیدیۆ کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی بەرچاویان ھەیە، ماوە ماوە گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
بۆ گوێگترن له به‌شێكى كورتى گۆرانیی (فێرم بكه)ى ئاریاس جه‌وان، كلیك لێره بكه.