تەها قادر، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی (جوانیی دونیا) بڵاو كردەوە.
هەردی سەلامی، دەرهێنەر و گۆرانیبێژی كورد، تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادە كردووە، هەروەها ڕەهێل شۆڕش، كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە.
تەها قادر، خەڵكی شاری سۆرانە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، شێتە گیان یەكێكە لەو گۆرانیانەی كە لە ساڵی 2018 بڵاوی كردەوە و گوێگرێكی زۆری هەبوو، تەها وەك خۆی ئاشكرای كردووە، لە مانگی داهاتوودا گۆرانییەكی دوێت لەگەڵ نامۆی گۆرانیبێژ بڵاو دەكاتەوە.