دیلانار یەڵدز، خانمە گۆرانیبێژی کورد، بەم زوانە نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی (نێزیک بە) بڵاو دەکاتەوە.
دیلانار لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) پارچەیەک لە کلیپە نوێیەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە فەرھەنگ فەرحان کاری دەرھێنانی بۆ کردووە، وەک خۆی دەڵێت: "بەم زوانە بڵاو دەبێتەوە".
ئەو خانمە گۆرانیبێژە خەڵکی ئامێدییە، لە تورکیا بەشی قورگ و دەنگی لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان خوێندووە، ساڵی 2018 کلیپێکی بەناوی (دەی وەرە) بڵاو کردەوە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە.