ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز نه‌مساوی (ئارنۆڵد شوارزنیگر) ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له به‌شی شه‌شه‌می فیلیمی Terminator.
ئارنۆڵد شوارزنیگر كه ئێستا ته‌مه‌ن 71 ساڵه به‌نیازه له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی لیندا هامیلتونی ته‌مه‌ن 62 ساڵه به‌شداری له‌م فیلمه تازه‌یه بكه‌ن.
به‌شی شه‌شه‌می Terminator ناونراوه Dark Fate، ئه‌مه سێیه‌مین جاره هه‌ردوو ئه‌كته‌ر ئارنۆڵد و لیندا له فیلمێكێك به یه‌كتری بگه‌ن، یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1984 بووه و دووه‌مین جاریش له ساڵی 1992 كه به‌شی دووه‌می ئه‌و فیلمه به‌رهه‌مهێنرا.
ڕۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی نووسیویه‌تی: "له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ دەست بە به وێنه‌گرتنی ئه‌م به‌شه تازه‌یه دەکرێت و نارۆكه‌كه‌یشی جیاوازه به به‌روارد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری".