هانی به‌شداریی له‌ فیلمێكدا ده‌كات

18/01/2020 - 19:08 بڵاوکراوەتەوە لە كولتور و هونەر

هانی موجته‌هیدی، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له‌ فیلمێك به‌ ناوی (باڵه‌ ته‌ڕه‌كانی په‌پووله‌) ده‌كات.

 

هانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ نارینی كچه‌م، له‌ فیلمی نوێی ده‌رهێنه‌ر توره‌جی ئه‌سڵانی به‌شدارییمان كردووه‌، چاوه‌ڕوانی سوپڕایزی گه‌وره‌بن".

 

فیلمی سینه‌مایی (باڵه‌ ته‌ڕه‌كانی په‌پووله‌) ئێستا له‌ قۆناغی وێنه‌گرتندایه‌، هانی له‌و فیلمه‌دا جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕِۆڵ ده‌گێرێت، هاوكات گۆرانیشی ده‌ڵێ.

 

هانی، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشاد موجته‌هیدییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپه‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری فیلم ده‌كات.