خاتوونە شێوەکارێکی کورد لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان وێنە دەکێشێت

01/10/2019 - 23:08 بڵاوکراوەتەوە لە كولتور و هونەر


ئەوین حەیدەر، کچە هونەرمەندێکی دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانە، وەک خۆی دەڵێت لە منداڵییەوە خەریکی کاری هونەرییە و خولیایەکی زۆری بۆ هونەری شێوەکاری هەیە.


ئەوین بۆ (باسنیوز) گوتی: "هونەری شێوەکاری ناخ و ژیانی پرکردووم لە جوانی و مامۆستایەکی ژیانم بووە و بەھۆی خۆشەوستیم بۆ ھونەر و شێوەکاری فێری زۆرشت لە ژیانم بووم، هەرچەندە زۆر کەس پێم دەڵین شێوەکاری ماندووم دەکات، بەڵام بە پێچەوانەوە من ئەو کاتانەی کە خەریکی وێنە کێشانم ئاسوودەی و چێژی تەواوم پێ دەدات و دەروونم ئاسوودە دەبێت".

 

ئەوین دەشڵێت" لەکوردستان ھونەر زۆر سەختە بە رێژەی ئێجگار زۆر ئافرەتان قوربانی ئەم کۆمەلگایەن و بەداخەوە زۆر ئافرەت ھەیە دەیانەوێ بێنە نێو بواری ھونەر بەڵام بەھۆی کەسانی دەوروبەر و خێزان ،بەھرە و خەون و حەزەکانیان لەناو دەبردرێ، ھیوادارم رۆژێک بێت وڵاتەکەم بگات بە لوتکەی تێگەشتن و باشترینەکان".


گوتیشی: "زۆینەی کارەکانم لە جێگای ھونەری و خوێندنگەکان و پارک و سەرشەقام نمایش کردووە و لە چەند پێشانگایەکی هاوبەشیشدا بەشداریم کردووە و داهاتی پێشانگا شێوەکارییەکانیشمان داوە بە نەخۆشخانە و کەسانی هەژار".


پەیامی ئەوین بۆ ئافرەتانی بەهرەمەند ئەوەیە کە "بوێربن و گوێ بە تانە و ڕەخنەی ڕووخێنەر نەدەن و ئیرادەو توانایان بەھێزبێ تا دەگەن بە ھەموو خەونەکانیان".

 

 

ئەلبوومی وێنەکان