هونەرمەندێکی بەناوبانگ و بە ئەزموونی عێراقی کۆچی دوایی کرد

29/09/2019 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە كولتور و هونەر

هونەرمەند سامی عەبدولحەمید لە تەمەنی 91 ساڵی، لە دەرەوەی وڵاتەکەی، کۆچی دوایی کرد.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمڕۆ یەکشەممە 29-9-2019، سامی عەبدولحەمید، کە بە عەمیدی شانۆی عێراقی ناسراوە، لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەهۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کردووە.

سامی عەبدولحەمید نووسەر، کە ئەکتەر، دەرهێنەر و مامۆستای شانۆی عێراقی بووە، لە ساڵی 1928 لە شاری سەماوە لە باشووری عێراق، لەدایک ببوو.