ھونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

22/04/2019 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە كولتور و هونەر

 

رەفعەت ڕەجەب جەمال، ھونەرمەندی بواری شانۆ و سینەما، لە تەمەنی 57 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22-4-2019، ڕەفعەت ڕەجەب، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری سینەمایی و دەرهێنەر لە شاری دھۆک کۆچی دوایی کرد.

 

ئەو هونەرمەندە چەند ساڵێک بەڕێوەبەری مۆزەخانەی دھۆک بووە و بە یەکێک لە ھونەرمەندە بە ئەزموون و چالاکەکانی ئەو شارە دادەنرێت.